ئەحمەد داوودئۆغڵو لە رووها هەڵپەڕکێی کوردیی دەکات

10-04-2021
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
دیمەنی هەڵپەڕکێکە
دیمەنی هەڵپەڕکێکە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەحمەد داوودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئایندە لە کردنەوەی بارەگای رێکخستنەکانی پارتەکەی لە رووها هەڵپەڕکێی کوردیی کرد.
 
ڤیدیۆی ساتی هەڵپەڕکێکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەوە. لەو کاتەدا داوودئۆغڵو دەچێتە ریزی شایی رووهایی کە لەگەڵ دەنگی دەهۆڵ و زوڕنا دەکرێت. داوودئۆغڵو هەوڵدەدات خۆی لەگەڵ شاییەکەدا بگونجێنێت.
 
بەشێک لە خەڵک دەستخۆشییان بۆ داوودئۆغڵو نووسیوە و ئەو هەنگاوەیان بە دروشمی پێکەوەژیان ناوبردووە. بەشێکیشیان رەخنەیان گرتووە لەوەی شاییەکە مەرجەکانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدا نییە و ئەوانەی هەڵدەپەڕن دەستی یەکدییان گرتووە.
 
داوودئۆغڵو لە هەژماری فەرمیی خۆیدا ڤیدیۆییەکی لەبارەی رووها بڵاوکردەوە کە تێیدا دەڵێت، لە یەکەمین هەڵبژاردندا دەسەڵاتی ئێستا دەڕوات و ئێمە دێین.
 
هەروها لە پرۆگرامێکی تایبەتدا داوودئۆغڵو گوتارێکی پێسکەشکرد و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە لەو کاتەی سەرۆکوەزیرانیش بووە هەر گرنگییەکی تایبەتی بە رووها داوە. هەروەها پەنجەی خستە سەر کێشەکانی رووها و گوتی وەکو پارتی ئایندە لە نزیکەوە چاودێریی کێشە و گرفتەکانی روو دەکەن و پلانی جددیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەو شارە هەیە.
 
داودئۆغڵو هەروەها گوتی بە مەبەست سەردان و پرۆگرامەکەی رووهای خستووەتە ئەم کاتە، "چونکە 11ـی نیسان ساڵڕۆژی رزگارکردنی رووهایە."
 
11ی نیسانی 1920 بە رۆژی رزگارکردنی رووها لە دەستی فەرەنسییەکان دادەنرێت و لەلایەن بەشێک لە خەڵکی ناوچەکە و حکومەتەوە ساڵانە یادی دەکرێتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

بەڵێندەران لە "ترسی نەبوونی پارە" پڕۆژەی رێگەوبانی گوندەکانی بێتواتە وەرناگرن

دانیشتووانی ژمارەیەک گوندی سنووری ناحیەی بێتواتە لە ئیدارەی راپەڕین، لە خراپیی رێگەوبانەکانیان نیگەرانن. بەڕێوەبەری ناحیەکەش ئاشکرای دەکات، سەرەڕای ئەوەی دوو جار تەندەر بۆ پڕۆژەی رێگەی چوار گوند راگەیێندراوە، بەڵام "لەترسی نەبوونی نەختینە" هیچ بەڵێندەرێک ئامادە نییە پڕۆژەکە وەربگرێت