ئاماری 10 ساڵ؛ لە هەرێمی کوردستان 431 کرێکار لە کاتی کاردا گیانیان لەدەستداوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو  دیجیتاڵ

بەگوێرەی ئاماری سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان بۆ رووداو، لە 10 ساڵی رابردوودا تاوەکو ئەمڕۆ، 431 کرێکار لەکاتی کاردا گیانیان لەدەستداوە، لەنێویاندا 18یان لە چواری مانگی ئەمساڵدا بوون.
 
عەبدولقادر ناوپردانی، ئەندامی مەکتەبی جێبەجێکردنی یەکێتیی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەم ساڵ تاوەکو ئەمڕۆ 18 کرێکار لە هەرێمی کوردستان لەکاتی کاردا گیانیان لەدەستداوە".
 
بەگوێرەی ئامارەکە، ئەو کرێکارانەی ئەمساڵ گیانیان لەدەستداوە زۆرینەیان لە سلێمانی بوون کە 10 کرێکارە. هەروەها لە دهۆک سێ کرێکار، لە هەولێر دوو کرێکار، زاخۆ دوو کرێکار و لە هەڵەبجە یەک کرێکار گیانیان لەدەستداوە.
 
ناوپردانی گوتی: "ساڵانە ئامارەکان دەگۆڕدرێن؛ ئەم چوارمانگە تاوەکو ئێستا زۆرترین گیانلەدەستدان لە سلێمانی بووە، جاریش هەبووە زۆرترین گیانلەدەستدان لە هەولێر بووە".
 
سەندیکاکانی کرێکاران هۆکاری گیانلەدەستدانی کرێکار لە کاتی کاردا دەگێڕنەوە بۆ کەمتەرخەمی کۆمپانیاکان بە دابینکردنی کەرەستەکانی خۆپارێزی و بەشێکیشی بۆ پابەندنەبوونی خوودی کرێکارەکە بە خۆپارێزی دەزاندرێت.
 
بەگوێرەی ئاماری یەکێتیی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان ئاماری مردنی کرێکاران لە ساڵانی رابردوو بەمشێوەیە بووە:
 
-ساڵی 2025: 62 کرێکار گیانیان لەدەستداوە.
- ساڵی 2024: 62 کرێکار گیانیان لەدەستداوە.
- ساڵی 2023؛ 53 کرێکار گیانیان لەدەستداوە. 
- ساڵی 2022؛ 41 کرێکار گیانیان لەدەستداوە.
- ساڵی 2021؛ 37 کرێکار گیانیان لەدەستداوە.
- ساڵی 2020؛ 35 کرێکار گیانیان لەدەستداوە.
- ساڵی 2019؛ 38 کرێکار گیانیان لەدەستداوە.
- ساڵی 2018؛ 25 کرێکار گیانیان لەدەستداوە.
- ساڵی 2017؛ 16 کرێکار گیانیان لەدەستداوە.
- ساڵی 2016؛ 62 کرێکار گیانیان لەدەستداوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی هەسەدە و پێنتاگۆن

لە رەشنووسی بودجەی ئەمریکا داوای 130 ملیۆن دۆلار بۆ هەسەدە و هێزەکانی حکومەتی سووریا کراوە

هاوکاری راستەوخۆی مەشق و راهێنانی پێشمەرگە لەلایەن پێنتاگۆنەوە بەتەواوەتی دەبڕدرێت، لەکاتێدا ئەمریکا داوای 96 ملیۆن و 452 هەزار دۆلاری بۆ وەزارەتی بەرگری عێراق و دژە تیرۆری عێراقی کردووە.