ئاماری تورکیا: رێژەی بێکاری دابەزیوە

10-05-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەگوێرەی داتاکانی دامەزراوەی ئاماری تورکیا ژمارەی بێکاران لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا 19 هەزار کەس کەمیکردووە و ئێستا سێ ملیۆن و 57 هەزار کەس بێکارن. 
 
دامەزراوەکە ئەمڕۆ هەینی 10ـی ئایاری 2024، داتاکانی پەیوەست بە بێکاری و هێزی کاری بۆ مانگی ئاداری 2024 بڵاوکردەوە.
 
بەگوێرەی داتاکان لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا بە بەراورد بە مانگی شوبات ژمارەی بێکاران 19 هەزار کەس کەمیکردووە و بۆ سێ ملیۆن و 57 هەزار کەس دابەزیوە. رێژەی بێکاریش 0.1٪ کەمیکردووە و بووەتە 8.6٪.
 
رێژەی بێکاریی ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان 15 بۆ 24 ساڵە، 0.4٪ کەمیکردووە و لە 15.6٪ەوە بۆ 15.1٪ دابەزیوە.
 
ئاماری بێکاریی دامەزراوەی ئاماری تورکیا بەپێی ئەو کەسانە هەژمار دەکرێت، کە بە فەرمی داواکارییان بۆ دەستەبەرکردنی کار پێشکەش کردووە و کاریان بۆ دابین نەکراوە.
 
ئەوانەی کە بە فەرمی داواکارییان پێشکەش نەکردووە لە ئامارەکانی ئەو دامەزراوەیە تۆمار ناکرێن. دامەزراوە سەربەخۆکان گومانیان لە ئامارەکانی دەستەی ئاماری تورکیا هەیە و دەڵێن ئەو ئامارانە راست نین.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ناوەندی قەزای شنگال.

10 کەس خۆیان بۆ پۆستی قایمقامی شنگال بەربژێر کردووە

وادەی وەرگرتنی سیڤیی بەربژێران بۆ پۆستی قایمقامی شنگال تەواو بوو و 10 کەس سیڤی خۆی ناردووە، لیژنەیەک وردبینیی لە سیڤییەکان دەکات و سێ لە سیڤییەکان دەداتە ئەنجوومەنى پارێزگا بۆ ئەوەى بە دەنگدان یەکێکیان دیاری بکرێت.