لە سەمسوور کەسێک بە مردوویی لەناو ئۆتۆمبێلێکدا دۆزرایەوە

10-05-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە پارێزگای سەمسووری باکووری کوردستان، کەسێک بە ناوی ئەحمەد کزڵ لەناو ئۆتۆمبێلێکدا بە مردوویی دۆزرایەوە. تەرمی کزڵ بۆ پشکنین گواستراوەتەوە  نەخۆشخانەی فێرکاریی ئادیەمان.
 
تەرمەکە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 9ی ئایار لە گەڕەکی یەنیسارای لە ناوەندی شاری سەمسوور دۆزراوەتەوە.
 
ئەو هاووڵاتییانەی نیشتەجێی گەڕەکەکەن، دوای ئەوەی کەسێکیان بینی لەناو ئۆتۆمبێلێکدایە و ناجوڵێت، ناوەندی فریاکەوتنی 112یان ئاگادار کردەوە.
 
تیمی پۆلیس و پزیشکی رەوانەی ناوچەکە کران. دوای پشکنینی تیمە پزیشکییەکە دەرکەوت، ئەو کەسە گیانی لەدەستداوە.
 
تەرمی کزڵ بەمەبەستی پشکنین گواسترایەوە نەخۆشخانەی فێرکاریی ئادیەمان و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە