وەزارەتی پێشمەرگە: 75%ـی پێشمەرگە کارتی 'هەژماری من'یان وەرگرتووەتەوە

10-05-2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگە رایگەیاند، لە پڕۆژه‌ی "هه‌ژماری من"دا پێشەنگ بوون و 75%ی هێزەکانی پێشمەرگە كارتی بانكییان وه‌رگرتووەتەوە‌.
 
لە راگەیێندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگەدا کە ئەمڕۆ هەینی 10ـی ئایار بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوەکراوە، لە مانگی نیساندا ژمارەیەک پێشمەرگە لە رێگەی پڕۆژەی هەژماری منەوە مووچەیان وەرگرتووە.
 
بە بانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە رێگەی پڕۆژەی "هەژماری من"ـەوە بەردەوامە، کە پڕۆژەیەکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و تاوەکو ئەمڕۆ لەگەڵ حکومەتی ناوەندیی عێراق ناکۆکییان لەبارەیەوە هەیە.
 
وەزارەتی پێشمەرگە سوپاسی تیمی پڕۆژەکەی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، کە هاوئاهەنگی لەگەڵ کردوون. راشیگەیاندووە، "وەرگرتنەوەی کارتی هەژماری من لەلایەن پێشمەرگەوە بەردەوامە".
 
لە راگەیێندراوەکەدا کە بەڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی بودجه‌ و به‌رنامه‌كان، ژمێریاری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردووەتەوە هاتووە، "دڵنیایی دەدەین، وەزارە‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌ زووترین كات سه‌ركه‌وتنی پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من راده‌گەیێنێت، كه ‌بریتییە لە تەواوبوونی مامەڵەی پێشمه‌رگە‌ و جێبه‌جێكردنی وه‌رگرتنی مووچه‌ به رێگەی ئەلیکترۆنی".
 
بەگوێرەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ رووداو، تاوەکو 5ـی ئەم مانگە زیاتر لە 310 هەزار مووچەخۆر لە پڕۆژەی هەژماری من تۆمارکراون. 
 
تاوەکو ئەمڕۆ بەغدا پارەی بۆ مووچەی مانگی نیسانی هەرێمی کوردستان نەناردووە، کە بەشێکی هۆکارەکەی پەیوەندیی بە بەجێکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانەوە هەیە کە دادگەی فیدراڵی بڕیاری لێداوە. حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی 'هەژماری من'ـی هەیە و عێراقیش پڕۆژەی تەوتین و تاوەکو ئەمڕۆ بڕیاری کۆتاییان لەبارەوە نەداوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سوێندخواردنی دادوەر جاسم جەزا لە بەردەم لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق.

دادوەرێکى کورد بووە ئەندامى یەدەگى دادگەى فیدراڵیى عێراق

دادوەرێکى کورد وەک ئەندامى یەدەگى دادگەى باڵاى فیدراڵیى عێراق سوێندى یاسایی خوارد، بۆ پڕکردنەوەى پشکى کورد لەو دادگەیە، پێشبینی دەکرێت پلەکەی بۆ دادوەرى بنەڕەتی بەرز بکرێتەوە.