رووداو دیجیتاڵ
لە کاتی پێشوازیکردن لە چوارەمین کاروانی ئازادکراوانی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە شاری قامشلۆ، لە ئەنجامی تەقەی خۆشی، گەنجێک گیانی لەدەستدا و 8 کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەشیر ئەحمەد، گەنجێکی تەمەن 20 ساڵانی خەڵکی قامشلۆ، لەکاتی گەیشتنی کاروانی ئازادکراواندا لە 8ی ئایاری 2026، گوللـەیەکی وێڵ بەر سەری کەوت.
سەرەڕای ئەوەی گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە و بۆ چەند کاژێرێک لەژێر چاودێریی وردی پزیشکیدا مایەوە، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە، رۆژی شەممە گیانی لەدەستدا.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە نەخۆشخانەی شارەکە بە رووداوی راگەیاند، جگە لەو گەنجە، 8 کەسی دیکەش بەهۆی تەقە هەڕەمەکییەکانەوە بریندار بوون، بەڵام برینەکانیان سووک بوون و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ