مونا قەهوەچی: خۆم بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەربژێر کرد

10-06-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سکرتێری خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان خۆی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەربژێر کرد و دەڵێت، "هاوپەیمانێتی لەنێوان لایەنەکانی تورکمانی ناکرێت، چونکە یەک کورسی لە هەولێر هەیە و لیستی تاکەکەسی دەبێت."
 
مونا نەبی قەهوەچی، سکرتێری پێشووی پەرلەمانی کوردستان بە رووداوی رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، 10ـی حوزەیرانی 2024، وەکو نوێنەری پێکهاتەی تورکمان لەسەر لیستی پارتی چاکسازیی تورکمانی، ناوی خۆی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکرد.
 
مونا قەهوەچی گوتی، "لەبەرئەوەی لە هەولێر یەک کورسی بۆ تورکمانەکان تەرخانکراوە، بۆیە پارتی چاکسازیی تورکمان یەک بەربژێرمان دەبێت ئەویش بەندەیە، لەبەر ئەوەی ژمارەی کورسییەکانی پێکهاتەکان کەمە، بۆیە ئێمە هاوپەیمانێتی ناکەین."
 
رۆژی پێنجشەممە 6ی حوزەیرانی ئەمساڵ کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن رایگەیاند، لە رۆژی 8 تاوەکو 13ى حوزەیران دەرگاى تۆمارکردنى هاوپەیمانێتى، پارت، بەربژێرانى سەربەخۆ و کۆتاکان دەکاتەوە بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان.
 
مونا نەبی قەهوەچی لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی خۆتۆمارکردنییەوە نووسیویەتی، "پشتیوان بەخوای گەورە و سەرجەم هاووڵاتیانی ئازیزی کوردستان بەهەموو پێکهاتە جیاوازەکانەوە، سەرکەوتوو دەبین لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتیانمان و پاراستنی قەوارەی دەستوریی هەرێمی کوردستان."
 
20ی ئایاری 2024 دەستەى دادوەریی هەڵبژاردن، بە بڕیارێک کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانی عێراقی ناچار کرد، پێنج کورسیی پەرلەمانى کوردستان بۆ کۆتاى پێکهاتەکان دابنێت بەوەش ژمارەى کورسى گشتى لە سێ پارێزگاى هەرێمى کوردستان کەمبوونەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.