پارێزگای ئیلام و کرماشان کێشەی نەبوونی شاری یارییان هەیە

10-07-2023
شاری یاری لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
شاری یاری لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

کەمبوونی شاری یاری لە پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، منداڵانی لە یارییەکانی منداڵی و دەربڕینی خۆشی بێبەش کردووە. لە کرماشان کە دانیشتووانەکەی یەک ملیۆن کەسە و پێشتر شارێکی یاری هەبووە، لە 2015ـەوە، هیچ شاری یارییەکی بۆ منداڵان لێ نییە و پارێزگاری کرماشان بانگهێشتی وەبەرهێنەران دەکات بچن شاری یاری دروستبکەن. 
 
محەممەد تەیب سەحرایی، پارێزگاری کرماشان دەڵێت، "بۆ من زۆر ناخۆشە، لەم شارەدا لە سەردەمی منداڵیمدا دوو دانە شاری یاری هەبوو، بەڵام ئێستا هیچکامیان چالاک نین. هەر لێرەوە بانگهێشتی وەبەرهێنەران دەکەم بۆ دروستکردنی شاری یاری. پێموایە شاری یاری، یەکێک لەو سەرمایە گوزارییانەیە کە قازانجی زۆری دەبێت."
 
کرماشان پێشتر شارێکی یاری هەبوو، 32 ساڵ تەمەنی بوو، بەڵام بەهۆی کێشەی نێوان شارەوانی و کەرتی تایبەت و کۆنبوونی کەرەستەکانییەوە ساڵی 2015 داخرا.
 
لە کرماشان بڕیارە دوو مانگی دیکە بەردی بناخەی شارێکی یاری دابنرێت و لە ماوەی 18 مانگدا تەواو بێت.
 
دۆخی پارێزگای ئیلامیش زۆر گونجاو نییە. لەم ماوەیەدا زۆر کەس گلەییان کردووە کە کەرەستەکانی شاری یاریی ئەو پارێزگایە کوالێتییان باش نییە و تەندروستیی منداڵەکانیان دەخەنە مەترسییەوە. تەنانەت سێ هەفتە لەمەوبەر منداڵێکی تەمەن 5 ساڵ لە کاتی یاری کەوتە خوارەوە و سێ رۆژ لە بەشی چاودێریی چڕی نەخۆشخانەدا مایەوە. 
 
مەهناز هیمەتی، بەڕێوەبەری ستانداردی پارێزگای ئیلام دەڵێت، هیچ شاری یارییەکی ئەم پارێزگایە، ئەوانەی سەر بە شارەوانین، ستاندارد نین". بەگوتەی مەهناز هیمەتی، هەر سێ مانگ جارێک یارییەکانی شاری یارییەکان چاودێری دەکرێن و تاقیدەکرێنەوە و ئەگەر لە تاقیکردنەوە دەرچوون، بۆ ماوەی ساڵێک مۆڵەتی چالاکییان درێژ دەکرێتەوە.
 
لە دوو ساڵی رابردووشدا بەرپرسان گوتوویانە کەرەستەکانی شارە یارییەکان کۆنن و کەڵکیان نییە.
 
مەهناز هیمەتی دەڵێت، "لە 210 کەرەستەی شاری یاری 110 دانەیان لە شاری ئیلامدایە، هەمووشیان ناستانداردن و شارەوانی خاوەنیانە، 40 کەرەستەی یاریش لە شارەکانی دیکەی ئیلامدان و موڵکی کەرتی تایبەتن، بەڵام 21 لەو 40 کەرەستەیە ستانداردن."
 
لەم کاتانەی ساڵدا کە قوتابخانەش نییە منداڵان زیاتر پێویستییان بە کات بەسەربردن و جێگەیەک بۆ یاری هەیە. هەموو کەسیش لە توانایدا نییە بچێتە شاری یارییەکانی کەرتی تایبەت، بۆیە زۆر منداڵ رەنگە چێژ لە سەردەمی منداڵییان نەبینن و حەسرەتی گڕوگاڵی منداڵیی لەسەر دڵیان بمێنێتەوە.
 
 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە