فازڵ میرانی: واقیعەکەمان پەرتەوازەبوون یان سەرقاڵبوون بە ناکۆکییەکان هەڵناگرێت

10-07-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گوتارێکدا لە رۆژنامەی زەمانی عێراقی تیشک دەخاتە سەر پەیوەندییەکانی حیزبەکەی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کۆبوونەوەکەی رۆژی یەکشەممەی رابردوو و دەڵێت: "متمانەم بە سەرکردەکانی یەکێتی هەیە." دەشڵێت: "بێدەنگبووین لە هەڵمەتەکانی شێواندن کە لەنزیکەکانمانەوە رووبەڕووی بووینەوە."        
 
وەک فازڵ میرانی دەڵێت، "زۆر متمانەم بە لێهاتوویی سەرکردەکانی یەکێتی هەیە، متمانەشم بە یادگەی چالاکیان هەیە لە ئامادەگیی حیکمەتی خوالێخۆشبوو مام جەلال، لەسەر متمانەیان بە مامیان سەرۆک مەسعود بارزانی، هەموومان لەبەردەم واقیعێکداین پەرتەوازەبوون یان سەرقاڵبوون بە ناکۆکییەک لەسەر پاساوهێنانەوە بە لێدوانەکان کە دۆسیەی ماڵی کوردی تێکنادات، هەڵناگرێت." 
 
گوتارەکەی فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەناونیشانی "یەکێتیی نیشتمانی و ئێمە"یە و ئەمە دەقەکەیەتی:
 
یەکێتیی نیشتمانی و ئێمە 
 
رەنگە دوایین کۆبوونەوەمان رۆژی یەکشەممە 09ـی ئەم مانگە گونجاو بێت بۆ قسەکردن، پێچەوانەی ئەو دیمەنەی لەپێش میدیا دەرکەوت کە بێ گرژییەکی شاراوەی نەبوو، گرژییەک تێیدەگەین و دەیخەینە سنووری هەڵچوون کە ئومێد دەکەین درێژەنەکێشێت و فراوان نەبێت، متمانەشمان لەوەدا ئەوەیە سەرکردایەتیی یەکێتی مێژووی باوەکانی دامەزرێنەری بەجێناهێڵیت کە سەرکردە و کادیر بوون لە حیزبی ئێمە پێش دامەزراندنی یەکێتی. 
 
ئێمە لەسەر ئەو هاوبەشییانەمان کاردەکەین کە هاوکێشەی بەسوود و واقیعی و پێویست بەرهەمبهێنێت، گەلەکەشمان لە کار و کاردانەوەی ئەو کارانە بەدوور دەگرین کە پێچەوانەی سیستمە یاساییەکان و چوارچێوەی ژیانی و سیاسییە کە هەموومان کارمان لەسەرکرد و هەریەک بەپێی قورسایی خۆی بۆ ئەوەی کوردستان دووربێت لە مەترسییەکان.
 
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هاوبەشمان بێت یان ئێمە هاوبەشی بین، هیچ گرنگ نییە لە رستەکەدا کێ پێشبخەین، ئەمە خەممان نییە، بەڵکو خەممان ئەوەیە و پێشمانوایە خەمی ئەوانیش ئەوەیە کە مێژوو بخەینە سەر تەرازووی بونیادنان، ئەو دەستکەوتە گەورەیەش لە نەمانی ئەنجامدەرانی ئەنفال و کۆچپێکردن و کوشتن و وێرانکاری و پاشکۆیەتی و توانەوە لەبیرنەکەین، بە ئیرادە و کاری هاوبەشمان لەگەڵ هێزەکانی دیکە و هەوڵی نێودەوڵەتی، بۆ ئەوەی ئاسایش و ئاوەدانی، بونیادنانی مرۆڤ بە هاوتابوونی سەردەمییانە بە تامی گەلەکەمان و بونیادنانی مرۆڤ بەردەوام ببێت.
 
ئێمە بەهاوبەشی زیاتر لە هەشت دەیەمان، واتە بەچەند ساڵێکی کەم لە سەدەیەک لە راسپاردنی سەردەمییانەمان بۆ هەستانەوەی میللەتەکەمان بەڕێکرد، لە هەموو پارچەکانی کوردستان هیچ ماڵێک نییە گیراو یان شەهیدێکی سێدارە یان گولـلە یان خنکان بە گاز یان کەمئەندامی یان کۆچکردوو یان بێسەروشوێنی نەبێت.
 
هەرگیز هیچ دەستکەوتێکمان بەخێرایی و بە ئاسانی دەستنەکەوتووە، سەرجەم دەستەکەوتەکانی میللەتەکەمان قورس بەدەستهاتووە و خوێن و عارەقمان بۆ بەخشیوە و بێدەنگبووین لە هەڵمەتەکانی شێواندن کە لەنزیکەکانمانەوە رووبەڕووی بووینەوە، تەنانەت بێدەنگ بووین بۆ ئەوەی هەموومان بە هەندێکمان نەفرۆشرێن وەکو شاعیر عەبدولغەفار ئەخرەس دەڵێت.
 
بەندە زۆر متمانەم بە لێهاتوویی سەرکردەکانی یەکێتی هەیە، متمانەشم بە یادگەی چالاکیان هەیە لە ئامادەگیی حیکمەتی خوالێخۆشبوو مام جەلال، لەسەر متمانەیان بە مامیان سەرۆک مەسعود بارزانی، هەموومان لەبەردەم واقیعێکداین پەرتەوازەبوون یان سەرقاڵبوون بە ناکۆکییەک لەسەر پاساوهێنانەوە بە لێدوانەکان کە دۆسیەی ماڵی کوردی تێکنادات، هەڵناگرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی گشتیی کەلار

کارەبای گەرمیان: پێدانی کارەبا بۆ 15 کاژێر کەمبووەتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای گەرمیان رایگەیاند، بەهۆی هاتنی شەپۆلی سەرما و زیادبوونی خواست، پێدانی کارەبای نیشتمانی بۆ 15 کاژێر کەمبووەتەوە. دەشڵێت، بەهۆی "نەبوونی نەختینە"ـەوە کارکردن لە ژمارەیەک پڕۆژەی سنوورەکە وەستاوە.