سەرۆک بارزانی و کۆنسووڵی تورکیا کۆبوونەوە

10-07-2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک بارزانی و کۆنسووڵی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و "دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد."
 
بارەگای بارزانی رایگەیاند، ئەمڕۆ (چوارشەممە، 10-7-2024) لە سەلاحەدین، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە ئێرمان تۆپچو، کۆنسووڵی نوێی تورکیا لە هەولێر کرد.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە "کۆنسووڵی نوێی تورکیا لە هەولێر سڵاو و رێزی وەزیری دەرەوەی تورکیای بە سەرۆک بارزانی گەیاند و جەختی لەوە کردەوە، وڵاتەکەی خوازیاری ئەوەیە باشترین پەیوەندی لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا هەبێت." 
 
بارەگای بارزانی دەڵێت، لە دیدارەکەدا باس لە سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا کراوە و کۆنسووڵی تورکیا ئەو سەردانەی بە "مێژوویی و کاریگەر" پێناسە کردووە.
 
لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی و دوا پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کراوە. لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە "سەرۆک بارزانی وێڕای باسکردنی هۆکارەکانی سەردانی هەفتەی رابردوو بۆ بەغدا؛ دووپاتکردەوە، لێکتێگەیشتن و دیالۆگ لە چوارچێوی دەستوور باشترین رێگەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە