رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە مەسعود پزیشکیان دەکات و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازێت لە ئەرک و بەرپرسیارییەتییەکەیدا.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه، 10-7-2024) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنييه‌وه به سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا پيرۆزبايى له مه‌سعود پزيشكيان كرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند لە پەیوەندییەکەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان "ئاماده‌يى و خواستى هه‌رێمى كوردستان و گه‌له‌كه‌ى دووپات كرده‌وه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌نديى دۆستانه‌ی له‌مێژينه و هاريكاريى هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌سه‌ر بنه‌ماى رێز و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش و، دراوسێيه‌تيى باش كه ببێته هۆكارى به‌ره‌وپێشچوونى هه‌ردوو گه‌ل و وڵات."
نێچيرڤان بارزانى هه‌روه‌ها دڵنيايى ده‌ربڕى له‌وه‌ى ''سه‌ركردايه‌تيى سه‌رۆك پزيشكيان ده‌بێته هۆى قووڵكردنه‌وه‌ى دۆستايه‌تيیی هه‌ردوولا و 'وه‌ك له دوا ديداردا له‌گه‌ڵ جه‌نابى رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی و به‌رپرسانى باڵاى كۆمارى ئيسلاميى ئێران، په‌رۆشيى هه‌رێمى كوردستانى نيشان دا بۆ هاريكاريى هاوبه‌ش له‌پێناو داهاتوويه‌كى باشتر بۆ هه‌ردوو وڵات، هه‌روه‌ها بۆ ئاشتى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه‌دا.''
بەپێی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکەدا "مه‌سعود پزيشكيان، سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى كۆمارى ئيسلاميى ئێران، وێڕاى خۆشحاڵى، سوپاس و پێزانينى بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزبايي نێچيرڤان بارزانى ده‌ربڕى و جه‌ختى له خواستى كۆمارى ئيسلاميى ئێران بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به په‌يوه‌نديى دۆستانه و دێرينى گه‌لانى ئێران و كۆمارى ئيسلامى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا كرد."
هەینی رابردوو، دووەمین گەڕی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران بەڕێوەچوو، تێیدا مەسعود پزیشکیان وەک نۆیەمین سەرۆککۆماری وڵاتەکە هەڵبژێردرا.
زیاتر لە 30 ملیۆن و 573 هەزار کەس لە نێوخۆ و دەرەوەی ئێران بەشدارییان لە هەڵبژاردنەکەدا کرد؛ پزیشکیان 16 ملیۆن و 384 هەزار و 403 دەنگی بەدەستهێنا و لە یەکەمین پەیامیشیدا بە خەڵکی وڵاتەکەی گوت، 'رێگەیەکی قورسمان لەپێشە.'
پزیشکییان کەسایەتییەکی ریفۆرمخوازە و بەپێچەوانەی نەریتخوازەکان، نیازی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئێرانی لەگەڵ رۆژئاوا و کەمکردنەوەی گەمارۆ ئابوورییەکانی هەیە، ئەمە وەک لە بەڵێنەکانیدا دەردەکەوێت.
هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران دوای ئەوە هات؛ رۆژی 19ـی ئایاری 2024، ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئەو کاتی وڵاتەکە، کاتێک دەگەڕایەوە ناوەندی شاری تەورێز، هێلیکۆپتەرەکەی "بەهۆی کەشوهەواوە" لەنێو دارستانێکی پارێزگاکە کەوتە خوارەوە و لە تەمەنی 63 ساڵیدا لەگەڵ یاوەرانی گیانی لەدەستدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ