دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران: هاونیشتمانییان دەتوانن بە ئۆتۆمبێلی خۆیان بچنە ئێران

10-08-2021
راوچی حەسەن @Rawchihasan
نیشانەکردن دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران رایدەگەیێنێت، لەمەودا هاونیشتمانییان دەتوانن بە ئۆتۆمبێلی خۆیان سەردانی وڵاتی ئێران بکەن، بەڵام بە چەند مەرجێک.
 
رۆژی سێشەممە 10-08-2021 دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئاگاداری هاونیشتمانییان و گەشتیارانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە، ئەوانەی بە نیازن بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان سەردانی ئێران بکەن، "دەتوانن لە رۆژی سێشەممەوە 10-08-2021 بە ئۆتۆمبێلی تایبەتیی خۆیان سەردانی ئێران بکەن."
 
دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران باسی چەند رێکارێک دەکات و گەشتیارانی لێ ئاگادار دەکاتەوە کە:
 
1. پێویست ناکات هیچ گەشتیارێک سەردانی کۆمپانیای (شەو و رۆژ ) بکات.
2. پێویستە دەفتەری رێگەپێدانی گومرگییان پێبێت.
3. پێویستە مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتیان هەبێت.
4. پێویستە ساڵیانەی ئۆتۆمبێل بە ناوی خودی گەشتیارەکە بێت.
5. هەر گەشتیارێک بیەوێت کەمتر لە 10 رۆژ بە ئۆتۆمبێلی خۆی لە ئێران بمێنێتەوە پێویست بە وەرگرتنی تابلۆی ئێرانی (پلاک) ناکات.
6. ئەگەر هەر گەشتیارێک بیەوێت زیاتر لە 10 رۆژ بە ئۆتۆمبێلی خۆی لە ئێران بمێنێت پێویستە تابلۆی ئێرانی (پلاک) وەربگیرێت.
7. چوونی گەشتیاران بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان بۆ ئێران بە تەنیا بە رۆژ دەبێت و بە شەو نابێت.
8. کاتی گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان بە شێوەی 24 کاژێرییە.
9. ئەو گەشتیارانەی کە زیاتر لە 10 رۆژ بە ئۆتۆمبێلی خۆیان لە ئێران دەمێننەوە بە تەنیا رۆژی هەینی لە بە پشوو و لە بەر بابەتی وەرگرتنی پلاک ناتوانن سەردانی ئێران بکەن.
10. رسوماتی دڵنیایی(بيمە) و دەستەبەری (ضمان) گەڕاندنەوەی ئۆتۆمبێلەکە لەناو گومرگی ئێران دا کەمتر لە 105 دۆلاری ئەمریکییە.
11. گەشتیاران هەرێمی کوردستان بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر دەتوانن پەیوەندی بە (بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆنەران ) بکەن: 07504643929، 07504736672، 07507943539.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی چاغلایانی لە ئیستەنبووڵ

14 یاریزان لە تورکیا دەستگیرکران

کێشەی گرەوکردن لەنێو خولی تۆپی پێی تورکیا قووڵتر دەبێتەوە، 29 کەسی دیکە دەستگیرکران، لە نێویاندا سەرۆکی پێشووی یانەیەکی بەنێوبانگ و چەندین یاریزانی خولە جیاوازەکان هەن.