رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان بە دەستپێشخەریی کۆمەڵەی پەرەپێدانی زمان و کولتووری کوردی (کوردیگەهـ) بڵاوکراوە دابەشکران و داوای خوێندن بە زمانی کوردی کرا.
ئێوارەی رۆژی سێشەممە، 09-10-2025، لە ناوەندی شاری وان بە بەشداریی پەرلەمانتارانی دەم پارتی، مەحموود دیندار و زولکوف ئوچار رێپێوان کرا.
بەشداربووان لە ناوەندی شارەوە تاوەکو شەقامی جمھورییەت رێپێوانیان کرد و لەکاتی دابەشکردنی بڵاوکراوەکاندا باسیان لە گرنگیی خوێندن بە زمانی دایک کرد.
رێکخستنی دەم پارتی لە وان لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی ئێکس، لەبارەی چالاکییەکە پەیام و دیمەنی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "خوێندن بە کوردی پیرۆزترین مافی گەلی کوردە. ئەمڕۆ بە پێشەنگایەتیی کوردیگەهـ بەشداریی رێپێوانی تایبەت بە خوێندن بە کوردی بووین. ئێمە لە هەموو شوێنێک پارێزگاری لە زمانەکەمان دەکەین".
خۆپێشاندان و چالاکییەکان سەبارەت بە پێگە و خوێندن بە زمانی کوردی لە سەرانسەری باکووری کوردستان بەردەوامن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ