سوودانی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی راسپارد بۆ نۆژەنكردنەوەی پەرستگەی لالش

10-10-2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
راوێژکاری سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ كاروباری ئێزدیان بە رووداوی راگەیاند، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێبوونی راسپارد بە نۆژەنكردنەوەی پەرستگەی لالش.
 
خەلەف شنگالی دەڵێت، سوودانی بڕیاری داوە كە پەرستگەی لالش بە تەواوی ئاوەدان بكرێتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێبوونی راسپارد كە بودجەی پێویست دابین بكات و دەست بە كاركردن بكات لە ماوەیەكی نزیكدا.
 
پەرستگەی لالش شوێنی سەرەكی رێوڕەسمی كوردانی ئێزدییە لە تەواوی جیهان و دەكەوێتە قەزای شێخان لە هەرێمی كوردستان، ساڵانە كوردانی ئێزدی لە تەواوی جیهان بۆ بەجێگەیاندنی رێوڕەسمە ئایینییەكان سەردانی دەكەن.
 
خەلەف شنگالی ئاماژەی بە گرنگی بڕیارەكەی كرد و گوتی، ئەم بڕیارە هاوكاتە لەگەڵ رێوڕەسمی جەژنی جەمای ئێزدییەكان و هاوكار دەبێت بۆ ئەوەی لالش بتوانێت پێشوازی لە ژمارەیەكی زیاتری سەردانیكاران بكات لە ساڵانی داهاتوودا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە