رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی تورکیا، رۆژی شەممە پلەکانی گەرما 7 پلە دادەبەزن و لە سێ پارێزگای باکووری کوردستان و دوو پارێزگای تورکیا بەفر دەبارێت.
بەگوێرەی راگەیێندراوی کەشناسی تورکیا، سبەی شەممە 11 ـی تشرینی یەکەم و رۆژی یەکشەممە 12 تشرینی یەکەمی 2025 پلەکانی گەرما 6 بۆ 7 پلە نزم دەبنەوە و لە پارێزگاکانی سێواز، ئەرزینگان و ئەرزەڕۆمی باکووری کوردستان و کاستامۆنۆ و قەیسەری تورکیا بەفر دەبارێت.
لە راگەیێندراوەکەدا هاووڵاتییان ئاگادار کراونەتەوە کە ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە و پێویستە رێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر.
هەروەها هۆشداریی هەڵکردنی بایەکی بەهێزیش دراوە، کە بەگوێرەی پێشبینییەکان خێراییەکەی لە کاژێرێکدا دەگاتە 70 کیلۆمەتر.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ