رووداو دیجیتاڵ
کورد لە کەرکووک بە جۆش و خرۆشەوە خۆی بۆ هەڵبژاردنێکی دیکە ئامادە دەکات. پارێزگاکە خاوەنی 13 کورسیی پەرلەمانە.
لایەنە کوردستانییەکان لە پارێزگای کەرکووک بە پێنج لیست، عەرەبەکان بە 7 لیست، تورکمانەکانیش بە دوو لیست بەشداری هەڵبژاردنی دەکەن.
کەرکووک لەم هەڵبژاردنەدا جارێکی دیکە بووەتە گۆڕەپانی ململانێیەکی تووند لەنێوان نەتەوەکانی پارێزگاکە، بەهۆی رەهەندە نێوخۆیی، هەرێمی و نێودەوڵەتییەکانییەوە، گرنگییەکی تایبەتی هەیە، بەتایبەتی بۆ کورد.
لە هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق کە ساڵی 2021 بەڕێوەچوو، لایەنە کوردستانییەکان شەش کورسییان بەدەستهێنا، سێ کورسی بۆ یەکێتی، دوو کورسی بۆ پارتی و کورسییەکیش بۆ نەوەی نوێ. هاونیشتمانییانی کوردی کەرکووک دابەشبوونی کورسییەکانیان لەناو کوردا بۆ گرنگ نییە، تەنیا دەیانەوێت وەکو نەتەوە زۆرینەی کورسییەکانی شارەکە کورد بێ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ