دوو شێف لە باکووری کوردستان 60 ساڵە پێکەوە کار دەکەن: هیچ کاتێک رووبەڕووی یەکدی نەبووینەتەوە

11-12-2023
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
مستەفا و ئیبراهیم لە خواردنگەکەیان لەکاتی کارکردن
مستەفا و ئیبراهیم لە خواردنگەکەیان لەکاتی کارکردن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

مستەفا دەرتلی و ئیبراهیم باریک تەمەنیان 72 ساڵە و لە 10 ساڵییەوە هاوڕێن. دەرتلی و باریک، 20 ساڵە لە خواردنگەیەی دیلۆکی باکووری کوردستان کار دەکەن.
 
مستەفا دەرتلی، شێف دەڵێت، "تەمەنی ئێمە 72 ساڵە و لە 1960 دەستمان بەم کارە کرد و تاوەکو ئێرەمان هێناوە. بەیەکەوە سەدان شاگرد و شێفمان پێگەیاند."
 
برنجەوای بەیرا، ئەو خواردنە تایبەتەیە کە لە خواردنگەکەی ئەو دوو شێفەی دیلۆک ئامادە دەکرێت. بەیرا، خواردنێکی تایبەتی دیلۆکە؛ بەشێک لە میوانەکان ساڵانێکە بۆ خواردنی بەیرا سەردانی ئەو خواردنگە دەکەن.
 
ئەو دوو شێفە کاتێک بەیەکەوە کار دەکەن، دەستاوێکی تایبەیان هەیە؛ هەر وەکو خۆیان دەڵێن، ئەوان تەواوکەری یەکدین.
 
ئیبراهیم باریک، شێف ئاماژە بەوە دەکات، "هیچ کاتێک رووبەڕووی یەکدی نەبووینەتەوە و کێشەمان نەبووە. زۆر شوکر گەیشتووینەتە ئەمڕۆ."
 
مستەفا دەرتلی و ئیبراهیم باریک بەڵێنیان داوە تاوەکو مردن بەیەکەوە کار بکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.