رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "لە 48 کاژێری رابردوودا، ئاوی بەنداوەکانی دووکان و دەربەندیخان زیاتر لە 100 ملیۆن مەتر سێجا زیادیان کردووە."
ئەمڕۆ چوارشەممە 10-12-2025 رەحمان خانی، بەڕێوەبەری بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئاستی ئاوی بەنداوی دووکان 57 سانتیمەتر و بەنداوی دەربەندیخانیش 150 سانتیمەر بەرزبوونەتەوە، هەموو بەنداوە بچووک و پۆندەکانیش پڕ بوون یانیش سەرڕێژ بوون، بەتایبەتی ئەوانەی دەکەونە سنووری پارێزگای سلێمانی بە ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕینەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە کەشناسیی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی زۆرترین بڕی بارانبارین لە 24 کاژێری رابردوودا لە وێستگە و ناوچە جیاوازەکان بڵاوکردەوە.
بەنداوی دووکان توانای گلدانەوەی 7 ملیار مەتر سێجا ئاوی هەیە، بەنداوی دەربەندیخانیش دووەم گەورەترین بەنداوی هەرێمی کوردستانە و توانای گلدانەوەی 3 ملیار مەتر سێجا ئاوی هەیە و بەنداوی دهۆک بەراورد بە دوو بەنداوەکەی دیکە بچووکە، بەڵام سێیەم گەورەترین بەنداوی هەرێمی کوردستانە و توانای گلدانەوەی 52 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە، زۆرترین بڕی بارانبارینی لە ناوچە جیاوازەکان راگەیاندووە:
چوارتا (سلێمانی) 201 ملـلیمەتر
یاخسەمەر (سلێمانی) 154.2 ملـلیمەتر
بەرزنجە (سلێمانی) 206.5 ملـلیمەتر
قەرەداخ (سلێمانی) 103.6 ملـلیمەتر
قڕگە (سلێمانی) 107.6 ملـلیمەتر
تەکیە (سلێمانی) 173.5 ملـلیمەتر
سلێمانی 122.7 ملـلیمەتر
چەمچەماڵ (سلێمانی) 127.1 ملـلیمەتر
ماوەت (سلێمانی) 112.1 ملـلیمەتر
دەربەندیخان (سلێمانی) 143.6 ملـلیمەتر
ئاخجەلەر (سلێمانی) 126 ملـلیمەتر
سەنگاو (سلێمانی) 144 ملـلیمەتر
کەشناسیی هەرێمی کوردستاندا دەڵێت، "بە گوێرەی وێنەی مانگی دەستکرد، ئێستا ئاسمان بە گشتی هەورە و شەپۆلی بارانبارین لەسەر ناوچەکەمان لاواز بووە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ