رووداو دیجیتاڵ
کەشناسیی هەرێمی کوردستان زۆرترین بڕی بارانی باریوی لە 24 کاژێر رابردوودا راگەیاند و دەڵێت، "زۆرترین باران لە ناوچەی بەرزنجە لە پارێزگای سلێمانی باریوە، کە 206 ملـلیمەتر بووە."
ئەمڕۆ چوارشەممە 10-12-2025 کەشناسیی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی زۆرترین بڕی بارانبارین لە 24 کاژێری رابردوودا لە وێستگە و ناوچە جیاوازەکان بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە، زۆرترین بڕی بارانبارینی لە ناوچە جیاوازەکان راگەیاندووە:
چوارتا (سلێمانی) 201 ملـلیمەتر
یاخسەمەر (سلێمانی) 154.2 ملـلیمەتر
بەرزنجە (سلێمانی) 206.5 ملـلیمەتر
قەرەداخ (سلێمانی) 103.6 ملـلیمەتر
قڕگە (سلێمانی) 107.6 ملـلیمەتر
تەکیە (سلێمانی) 173.5 ملـلیمەتر
سلێمانی 122.7 ملـلیمەتر
چەمچەماڵ (سلێمانی) 127.1 ملـلیمەتر
ماوەت (سلێمانی) 112.1 ملـلیمەتر
دەربەندیخان (سلێمانی) 143.6 ملـلیمەتر
ئاخجەلەر (سلێمانی) 126 ملـلیمەتر
سەنگاو (سلێمانی) 144 ملـلیمەتر
کەشناسیی هەرێمی کوردستاندا دەڵێت، "بە گوێرەی وێنەی مانگی دەستکرد، ئێستا ئاسمان بە گشتی هەورە و شەپۆلی بارانبارین لەسەر ناوچەکەمان لاواز بووە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ