کەشناسیی عێراق: هیچ ئاماژەیەک بۆ بارانبارینی بەخووڕ لە هیچ ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان نییە

10-12-2025
ژیڤان بەکر
ژیڤان بەکر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هەردوو کەشناسیی هەرێمی کوردستان و عێراق دەڵێن، هیچ ئاماژەیەک بۆ بارانبارینی بەخووڕ لە هیچ ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان نییە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی 12ی 2025، عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق بە رووداوی راگەیاند، ئەو شەپۆلە بارانبارینەی عێراق و باشووری کوردستانی گرتبووەوە، بەرەو لاوازبوون دەچێ.
 
گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق گوتیشی، "دۆخەکە بۆ ئەمڕۆش تاڕادەیەک بە ناسەقامگیری دەمێنێتەوە، بەڵام هیچ ئاماژەیەک بۆ بارانبارینی بەخووڕ لە هیچ ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان نییە."
 
هاوکات کەشناسیی هەرێمی کوردستان گوتی، "بە گوێرەی وێنەی مانگی دەستکرد، ئێستا ئاسمان بە گشتی هەورە و شەپۆلی بارانبارین لەسەر ناوچەکەمان لاواز بووە."
 
دوێنێ سێشەممە 9-12-2025، لافاو لە چەند ناوچەیەکی باشووری کوردستان دروستبوو و 3 کەس گیانیان لەدەستدا. قایمقامی چەمچەماڵ گوتی، زیان بەر 500 ماڵ و 100 دووکان کەوتووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە