رووداو دیجیتاڵ
ئامەد و شاری رینی فەرەنسا دەبنە دەستەخوشک و هاوسەرۆکانی گەورەشارەوانیی ئامەدی باکووری کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی شارەوانییەکە پرۆتۆکۆڵ واژۆ دەکەن.
سەرا بوجاک و دۆغان خاتوون، هاوسەرۆکانی گەورەشارەوانیی ئامەد لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی شارەوانیی پاریس کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا شاندی شارەوانیی گەورەی ئامەد جەختی لە گرنگیی هەنگاوەکان بۆ بەهێزکردنی پشتیوانی و ئاڵوگۆڕی ئەزموون لەنێوان هەردوو شارەکە کردەوە.
ژەنەڤیێڤ گاریگۆس، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی شارەوانیی پاریس رایگەیاند، ئامادەن بۆ پەرەپێدانی هاوئاهەنگی درێژخایەن و بەردەوام لەگەڵ ئامەد.
بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوویشدا هاوسەرۆکانی ئامەد پرۆتۆکۆلی دەستەخوشکی لەگەڵ شارەوانیی رین واژۆ بکەن.
بەگوێرەی سەرژمێریی ساڵی 2012ی فەرەنسا، ژمارەی دانیشتووانی رین بریتییە لە 209 هەزار و 860 کەس.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ