دوو مامۆستای ژن لە لوڕستان بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا

9 خولەک له‌مه‌وپێش
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە شاری کوویەشتی لوڕستان دوو مامۆستای قوتابخانە بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەیان گیانیان لەدەستدا و سێ مامۆستای دیکەش بریندار بوون.
 
شەوی چوارشەممە یەکێکی دیکە لە بریندارانی رووداوی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلی مامۆستایانی قوتابخانەی شارۆچکەی کوهنانی سەر بە کوویەشت گیانی لەدەستدا. ئەو مامۆستایەی گیانی لەدەستداوە بە ناوی سومەیە ئەحمەدی‌فەر لە شارۆچکەی کوهنانی و گوندەکانی دەوروبەری مامۆستا بووە.
 
دوانیوەڕۆی سێشەممە 09-12-2025 ئۆتۆمبێلێکی جۆری پێژۆ کە پێنج مامۆستای ژنی قوتابخانە تێدا بوو، لە نزیک شارۆچکەی کوهنانی وەرگەڕا و بەهۆیەوە یەکێک لە مامۆستاکان بە ناوی خەیزەران شەڕەفی‌پوور گیانی لەدەستدا و چوار مامۆستاکەی دیکەش بریندار بوون، یەکێکیان شەوی چوارشەممە گیانی لەدەستدا.
 
میلاد رەفیعییان، بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی پەروەردەی پارێزگای لوڕستان دەڵێت، سێ مامۆستاکەی دیکە کە لەو رووداوەدا بریندار بوون، هەروا لە نەخۆشخانە خەوێندراون و چارەسەر وەردەگرن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە