دەم پارتی: بەربژێرکردنی هاوژینی دەمیرتاش راست نییە

11-01-2024
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لەکاتێکدا هێشتا پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان - دەم پارتی، بەربژێری بۆ گەورەشارەوانیی ئیستەنبووڵ رانەگەیاندووە، "دەنگۆیەکی بەهێز" هەیە لەبارەی بەربژێربوونی باشاک دەمیرتاش، هاوژینی سەڵاحەدین دەمیرتاش، بەڵام دەمپارتی ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە.
 
ماوەی هەفتەیەکە باس و خواسی بەربژێربوونی باشاک دەمیرتاش بەردەوامە و دواتر میدیاکانیشی گرتەوە. بەتایبەتی باس لەوە دەکرێت کە باشاک دەمیرتاش بۆ یەکێک لە گەورەشارەکانی ئیستەنبووڵ، ئەنقەرە و ئامەد بەربژێر دەکرێت. دەم پارتی لەوبارەیەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ئەو دەنگۆیانەی بە "نادروست" ناوبرد کە باسی بەربژێرکردنی باشاک دەمیرتاش بۆ ئیستەنبووڵ دەکەن.
 
هەروەها میدیای تورکیا بڵاویکردووەتەوە، کە باشاک دەمیرتاش بۆ هیچ شارەوانییەک داواکارییەکی لەو شێوەیەی پێشکێش نەکردووە. ئەمە لەکاتێکدایە دەم پارتی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە ئاستی باڵا لەگەڵ جەهەپە کۆبووەتەوە. تاوەکو ئێستا بەربژێری بۆ شارەوانیی گەورەشارەوانییەکان رانەگەیاندووە. 
 
بە گوێرەی رۆژژمێری دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، رۆژی 31-3-2024، هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا بەڕێوەدەچێت. 27ـی کانوونی دووەم شوێنی پارتەکان لەسەر پسوولەی دەنگدان دیاری دەکرێت. هەروەها 20ـی شوبات دوایین رۆژە بۆ رادەستکردنی لیستی بەربژێرانی پارتە سیاسییەکان. رۆژی 3ـی ئاداریش لیستی بەربژێران بە فەرمی لەلایەن دەستەی باڵای هەڵبژاردن رادەگەیێنرێت. رۆژی 21ـی ئادار بانگەشە دەستپێدەکات و ئێوارەی 30ـی ئاداریش کۆتایی دێت و رۆژی 31ـی ئادار پرۆسەی دەنگدان بەڕێوەدەچێت.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کچەی یانەی زاخۆی بە هەموو دنیا ناساند

یانەی زاخۆ وەک یەکەم یانەی ئاسیا خەڵاتی باشترین هاندەری فیفای بردەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) خەڵاتی باشترین هاندەری 2025ـی بە یانەی زاخۆ بەخشی، ئەمەش دوای ئەوەی هاندەرانی یانەکە دەیان هەزار بووکەڵە و یاریی منداڵانیان هەڵدایە نێو یاریگە و دواتر بە منداڵانی نەخۆش بەخشران.