رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی تەندروستی کەرکووک رایگەیاند، بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل ژن و پیاوێك كە هاوژینی یەکدی بوون، گیانیان لەدەستدا.
رۆژی شەممە 11-2-2023، سامان یابە، گوتەبێژی تەندروستیی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل ژن و پیاوێک كە هاوژینی یەکدی بوون، گیانیان لەدەستدا. پیاوەکە تەمەنی 73 ساڵە و هاوژینەکەی 53 ساڵە.
سامان یابە گوتی: رووداوەکە لە شەقامی پشتێنەیی كەركووك لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل کە یەکێکیان بارهەڵگرە روویداوە. شۆفێری بارهەڵگرەکە تەندروستی باشە، بەڵام ژن و پیاوەکە لە دوای گەیاندنیان بۆ نەخۆشخانە گیانیان لەدەستدا.
ژنەکە ناوی نەسرینە و پیاوەکەش ناوی شەفیقە و خەڵکی سنووری کەرکووکن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ