لە سلێمانی و هەڵەبجە هەشت مامۆستای ئایینی بەهۆی پابەندنەبوونیان بە رێنماییە تەندروستییەکان دوورخرانەوە

11-03-2020
رەزبەر حەمەجەزا
نیشانەکردن هەڵەبجە سلێمانی
A+ A-
رووداو - سلێمانی 

هەشت مامۆستای خۆبەخشی ئایینی لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە لە گوتاردانی نوێژی هەینی دوورخرانەوە. بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی دەڵێت، پابەندنەبوون بەو بڕیارانەی وەزارەتی ئەوقاف کە لەبارەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا دەریکردبوون.
 
فەرەیدوون غەریب، بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "ئەو کەسانەی لەسەر میلاکی وەزارەتی ئەوقافن و سەرپێچی بڕیارەکان دەکەن، وەزارەت بڕیاریان لەسەر دەدات و سزایان دەدات، بەڵام مامۆستایانی خۆبەخشن لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافەوە لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت".
 
بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی دەڵێت، ئەو مامۆستا ئایینییانەی لەکارەکانیان دوورخراونەتەوە شەش-یان لە سنووری پارێزگای سلێمانین، یەکێکیان لە هەڵەبجەیە و ئەوی دیکەیان لە شارەزوورە.
 
ئارام شێخ جەمال، بەڕێوەبەری ئەوقافی شارەزوور بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو مامۆستا ئایینییەی هەفتەی رابردوو لە مزگەوتی ئاشتی لە قەزای شارەزوور گوتاری هەینی دا، لەکارەکەی دوورخراوەتەوە و دەشڵێت "هەرچەندە مامۆستا ئایینییەکە بەڵێنی دابوو کە گوتاری هەینی نەخوێنێت، بەڵام پابەندی رێنماییەکان نەبوو بۆیە لەکارەکەی دوورخراوەتەوە".
 
سەرباری گرتنەبەری رێکاری پێویست بۆ ئەو کەسانەی پابەندی رێنماییەکان نابن، بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی سلێمانی رایگەیاند، "ئەوەی پەیوەست بێت بە مامۆستایانی ئایینییەوە ئەوە ئەرکی ئەوقافە کە پابەندیان بکات بە رێنماییەکانەوە، بەڵام هاونیشتمانییان بەرپرسیارێتی قایمقامەکانە کە رێگەیان نەدات پێچەوانەی رێنماییە تەندروستیی و ئاینییەکان هەڵسوکەوت بکەن".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە