کوردستان
دیمەنێکی گوندی زڕگوێزەڵە لە سلێمانی کە بارەگای کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ دەکەوێتە سنوورەکەوە. وێنە: سۆشیال میدیای گوندەکە.
رووداو دیجیتاڵ
ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ دەڵێ، ئەمڕۆ بە 9 درۆن هێرشیان کراوەتەسەر و ''شەهید و بریندار هەن.''
رۆژی چوارشەممە، 11ی ئاداری 2026، عەلی رەنجبەری، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکیشانی کوردستانی ئێران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە رێگەی 9 درۆنەوە هێرشکراوەتە سەرمان و هێشتا درۆن لە ئاسمانی ناوچەکە دەنگی دەبیسترێت."
عەلی رەنجبەری دەڵێت، بەهۆی هێرشەکانەوە "یەک شەهید و یەک بریندارمان هەیە."
سەرچاوەیەکی دیکە لە حیزبەکە بە رووداوی گوت، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە 4 جار بە چەندین درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کراوەتەسەر بارەگاکانیان لە زڕگوێزەڵە لە سنووری پارێزگای سلێمانی.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە ئەنجامی هێرشەکاندا پێشمەرگەیەک بەناوی (ئومێد وەیسی) کە خەڵکی روانسەری پارێزگای کرماشانە گیانی لەدەستداوە.
تاوەکو ئێستا چەندین جار هێرشکراوەتە سەر بارەگا و کەمپەکانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە زڕگوێز و زڕگوێزەلە لە سنووری سلێمانی و چەند ناوچەیەکی سنووری پارێزگای هەولێر.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ