رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە، چەند پەیامێکی پیرۆزبایی لە سەرۆک و سەرکردەی وڵاتانی جیهانەوە پێگەیشت.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى پيرۆزى ره‌مه‌زانه‌وه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامه‌ى پيرۆزبايى له هه‌ريه‌كه له به‌ڕێزان نارێندرا مۆدى، سه‌رۆك وه‌زيرانى هندستان؛ نيكۆل پاشينيان سه‌رۆكوه‌زيران ئه‌رمه‌نستان و هاكان فيدان وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركياوه پێگه‌يشت."
له نامه‌كاندا "وێڕاى پيرۆزبايى و سڵاو و هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، به‌ڕێزان سه‌رۆك وه‌زيرانى هندستان و ئه‌رمه‌نستان و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، هيوايان خواستووه جه‌ژنى پيرۆزى ره‌مه‌زان بۆ هه‌موو لايه‌ك خێر و خۆشى و ئارامى و ئاسووده‌يى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت."
هاوکات، سەرکردەکان جه‌ختيان له خواستى وڵاته‌كانيان بۆ بره‌و‌دان به په‌يوه‌ندييه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كردووه‌ته‌وه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ