هۆڵەندا پاڵپشتیی پڕۆژەی کشتوکاڵی زیرەک و دۆستی گۆڕانی کەشوهەوا لە کوردستان دەکات

11-05-2024
دلێر سابیر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هۆڵەندا پڕۆژەیەکی کشتوکاڵی زیرەک و دۆستی گۆڕانی کەشوهەوا لە هەرێمی کوردستان پارەدار دەکات، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمی کشتوکاڵی و گونجاو لەگەڵ گۆڕانکارییە ترسناکەکانی کەشوهەوا و بیابانبوون و کەمبوونی ئاو.
 
ئەم پڕۆژەیە راهێنان بە جووتیاران دەکات لەسەر ئاودێریی زیرەک و گونجاو لەگەڵ گۆڕانی کەشوهەوا، ئیدارەدانی خاک بە شێوەیەکی زیرەک و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمی کشتوکاڵی.
 
د. کەرار مەهدی، توێژەری بەڕێوەبردنی خاک و ئاو لە زانکۆی واگنینگن لە هۆڵەندا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەم پڕۆژەیە لەلایەن رێکخراوی نوفیک، کە رێکخراوێکی هۆڵەندییە بۆ بەنێودەوڵەتیکردن لە بواری پەروەردەدا، پارەی بۆ دابینکراوە و لەلایەن زانکۆی واگنینگن لە هۆڵەندا و زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر جێبەجێ دەکرێت."
 
دکتۆر مەهدی ئاماژەی بەوە دا، پڕۆژەکە بۆ بەهێزکردنی ئاستی زانست و توانای مامۆستایانی زانکۆکانی سەلاحەدین و شاری کەربەلا، هەروەها رێکخراوەکان و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتە لەسەر خۆگونجاندن لەگەڵ کەمیی ئاو و زیادکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی."
 
بەشداربووان لە رێگەی ئەم پڕۆژەیەوە دیزاین بۆ کێشەکانی ئاو و خاک لە ناوچەکانیان دەکەن؛ هەروەها دیزاین و راهێنان پێشکێش بە جووتیاران دەکەن و فێریان دەکەن چۆن مامەڵە لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا بکەن.
 
پار لە قۆناخی یەکەمی ئەم پرۆژەیە مامۆستایانی زانکۆکانی سەلاحەدین لە هەولێر و زانکۆی کەربەلا سەردانی هۆڵەندایان کرد بۆ فێربوون و وەرگرتنی زانیاری لەسەر کشتوکاڵی زیرەک و بەڕێوەبردنی خاک. ئێستاش لە قۆناخی دووەمی ئەم پرۆژەیە و لە رۆژانی 23 بۆ 26ی حوزەیرانی داهاتوو شاندێک لە مامۆستایانی زانکۆی واگنینگن لە هۆڵەندا سەردانی هەولێر دەکەن و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان و زانکۆی سەلاحەدین خولێکی تایبەت بەم پرۆژەیە پێشکەش دەکەن.
 
عێراق پێنجەم وڵاتە کە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە. ئەمەش لەبەرئەوەی کەشوهەوای عێراق وشکە، پشت بە سەرچاوە ئاوییەکانی ئەو رووبارانە دەبەستێت کە لە دەرەوەی سنوورەکانیەوە سەرچاوە دەگرن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.