فەرمانگەی تەکنۆلۆژیای زانیاری: هێرشێکی گەورەی ئەلیکترۆنی بۆ سەر پۆرتالی رووناکی پووچەڵ کرایەوە

19-02-2026
تەنیا ئەحمەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

فەرمانگەی تەکنۆلۆژیای زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند، تیمەکانیان توانیویانە هێرشێکی ئەلیکترۆنیی گەورە و هاوئاهەنگیکراوی جۆری (DDoS) بۆ سەر پۆرتالی خزمەتگوزاریی رووناکی پووچەڵ بکەنەوە، کە لە رۆژانی 15 و 16ی شوباتدا کراوە.
 
بەپێی زانیارییەکان، هێرشەکە پێکهاتبوو لە نزیكەی 10 شەپۆلی یەک لەدوای یەک، کە هەر شەپۆلێک قەبارەی داتاکەی گەیشتووەتە نزیكەی 180 گێگابایت لە چرکەیەکدا. ئەم هێرشە لە رێگەی هەزاران ئایپی (IP)ی جیاواز لە سەرانسەری جیهاندا و ملیۆنان داواکاریی ئۆتۆماتیکییەوە (Automated Requests) کراوە.
 
کاردانەوەی خێرا و بەرگریی فرەچین
 
فەرمانگەکە ئاماژەی بەوە کردووە دەستبەجێ سیستمی وەڵامدانەوەی رووداوەکانیان (Incident Response) کارا کردووە و بەرگرییەکی "فرەچین"یان جێبەجێ کردووە، کە پێکهاتبوو لە:
 
دەستنیشانکردن و پاڵاوتنی هێرشەکان بە شێوەی راستەوخۆ.
سنووردارکردنی رێژەی داواکارییەکان.
کۆنترۆڵکردنی جوگرافیی سەرچاوەی هێرشەکان.
هاوئاهەنگی لەگەڵ دابینکەرانی ئینتەرنێت (ISP) بۆ بلۆککردنی هێرشەکان لە سەرچاوەوە.
گواستنەوەی خزمەتگوزارییەکە بۆ پارێزەری هەوری (Cloud DDoS Protection) و گۆڕینی ئایپیی گشتی.
 
فەرمانگەی تەکنۆلۆژیای زانیاری دڵنیایی داوە کە بەهۆی ئەم رێوشوێنانەوە، پۆرتالی رووناکی لە کار نەکەوتووە و خزمەتگوزارییەکانی بەردەوام بوون.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خاوەن موەلیدەکات دەڵێن، گازیان پێنەدرێت ئەمپێری دەبێتە 20 هەزار

موەلیدەکان: حکومەت گازمان پێ بدات 24 کاژێر کارەبا دابیندەکەین؛ ئەمپێری بە 3000 دینار

بەرپرسانی موەلیدە ئەهلییەکان دەڵێن، ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان داوایان لێ بکات و گازوایلی بێ بەرامبەریان بۆ دابین بکات، دەتوانن 24 کاژێر کارەبا بدەنە هاوبەشان و ئەمپێری بە 3000 هەزار دینار دەبێت. ئەگەر گازەکەیان پێ نەدرێت، ئەمپێری بە 20 هەزار دینار.