رووداو دیجیتاڵ
بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە، چەکدارانی داعش لە دوو قۆڵەوە هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی هێزە عێراقییەکان لە سنووری شارۆچکەی تەلوەرد و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی کەرکووک، هێرشەکە بە چەکی سووک و مامناوەند ئەنجامدراوە و بە هۆیەوە دوو ئەفسەر و سەربازێکی سوپای عێراق کوژراون، هاوکات چوار سەربازی دیکەش برینداربوونە و چەکدارەکانیش هەڵاتوون.
رووداو زانیویەتی ئەوانەی کوژراون بریتیبوون لە: عەبدوڵڵا حامد، پلەی موقەدەم، حەکەم کازم، پلەی مولازمی یەک و یاسر خزەیرە، سەرباز. هەر سێکیشیان خەڵکی باشووری عێراقن.
بریندارەکانیش، بەپێی زانیارییەکانی رووداو ناویان قاید ساڵح، واسق تاهیر، فەلاح تاهیر و کەڕار حەیدەرە.
دوای هێرشەکەش هێزێکی زۆری سوپا و حەشدی شەعبی بەرەو شوێنی شەڕەکە بەڕێکراون، چەکدارەکانیش بەبێ بوونی زیان هەڵاتوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ