لە ئامەد 700 دۆنم لە دانەوێڵەی جووتیاران سووتا

11-06-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان ئاگر لە زەوییەکی کشتوکاڵیدا کەوتەوە و بەو هۆیەوە 700 دۆنم زەوی کە بەگەنم چێندار بوو، بووە خۆڵەمێش. 
 
ئاگرەکە ئێوارەی رۆژی شەممە، 10ـی حوزەیرانی 2023، لە سنووری شارۆچکەی بسمیل لە زەوییەکی کشتوکاڵیدا لەنێوان گوندەکانی "ئاڵاباڵ"، "گۆرئۆڵوک" و "هانپازار" کەوتەوە.
 
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئاگرەکە بەهۆی فڕێدانی پاشماوەی جگەرە کەوتووەتەوە، دواتر و بەهۆی خێرایی با ئاگرەکە تەشەنەی سەندووە.
 
تیمەکانی بەرگریی شارستانی هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەیان دا، بەڵام لە ماوەیەکی کورتدا نزیکەی 700 دۆنم زەوی چێندراو بە گەنم سووتاوە و بووە بە خۆڵەمێش. 
 
جەواد دەلیل سەرۆکی ژووری کشتوکاڵی ئامەد، داوای لە هەموو لایەک کرد کە لە وەرزی دروێنەدا ئاگاداری پاشماوەی ئاگرەکان بن، بۆ ئەوەی سامانی نیشتمانی لەنێو نەچێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کچەی یانەی زاخۆی بە هەموو دنیا ناساند

یانەی زاخۆ وەک یەکەم یانەی ئاسیا خەڵاتی باشترین هاندەری فیفای بردەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) خەڵاتی باشترین هاندەری 2025ـی بە یانەی زاخۆ بەخشی، ئەمەش دوای ئەوەی هاندەرانی یانەکە دەیان هەزار بووکەڵە و یاریی منداڵانیان هەڵدایە نێو یاریگە و دواتر بە منداڵانی نەخۆش بەخشران.