لە وان 146 کۆچبەری نایاسایی دەستبەسەر کران

11-06-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان لە ماوەی یەک هەفتەدا 146 کۆچبەری نایاسایی دەستبەسەر کراون.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێک کە ئەمڕۆ سێشەممە لەلایەن پارێزگای وان بڵاوکراوەتەوە، لە رۆژانی نێوان 3 بۆ 9ی حوزەیران هێزە ئەمنییەکانیان لەسەر راسپاردەی داواکاری گشتیی وان لە سنووری ئەو پارێزگایەدا 42 ئۆپەراسیۆنیان کردووە.
 
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ رێگری لە "قاچاخچێتی بە کۆچبەران و مرۆڤ" و لە چوارچێوەی ئەو ئۆپەراسیۆنانەدا 146 کۆچبەری نایاسایی دەستبەسەر کراون، هەروەها 11 کەس بە تۆمەتی قاچاخچێتیکردن بە کۆچبەران لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە.
 
هەرچەندە تورکیا سنوورەکانی خۆی لەگەڵ ئێران بە دروستکردنی دیواری کۆنکرێتی تووندوتۆڵ کردووە، بەڵام پەڕینەوەی کۆچبەری ئەفغانی لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بەردەوامە و رۆژانە دەیان کۆچبەر دوای پەڕینەوەیان لە سنوور لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای وان دەستبەسەر دەکرێن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.