رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی پەتاتەی لە بەردەڕەش بەسەر کردەوە و لەگەڵ ژمارەیەک لە جووتیاران کۆبووەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 11ـی حوزەیران، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە قەزای بەردەڕەش، کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی پەتاتەی بەسەر کردەوە و چاوی بە ژمارەیەک لە جووتیارانی دەڤەرەکە کەوت.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، لە دانیشتنێکدا لەگەڵ جووتیاران، "دەستخۆشی لێکردن و خۆشحاڵی خۆی بە بەرەوپێشچوونی بەرهەمی ناوخۆیی دەربڕی و جەختی کردەوە کە بە هەموو شێوەیەک، پشتیوانیی لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان دەکات و حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کارکردن بۆ پەرەپێدانی زیاتری کەرتی کشتوکاڵ بەردەوام دەبێت ."
جووتیارانی دەڤەرەکە، وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانین بۆ پاڵپشتیی سەرۆکی حکومەت، چەندین پێشنیار و تێبینيان بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی کەرتی کشتوکاڵ و چارەسەکردنی کێشەکانیان خستەڕوو و سەرۆکی حکومەتیش، "پێشکەشکردنی هەموو کارئاسانی و پشتیوانییەکی بۆ جووتیاران دووپات کردەوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ