رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی بارانبارینەوە لە رێگەی سەرەکیی (قەرەدەنیز-ئاکدەنیز)دا رۆچوون روویدا و رێگەکە بە تەواوەتی داتەپی و هاتووچۆ وەستا.
رووداوەکە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، 11-7-2023، لە شارۆچکەی مەسعودیەی سەر بە پارێزگای ئۆردو روویدا؛ لەبەردەم تونێلی داری جاباشی رێگەکە لە ناکاو داتەپی. رێگەکە کەڵکی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێلی نەما و بە خێرایی تیمەکانی شارەوانیی ئۆردو رێگەکەیان داخست.
ماوەی سێ رۆژە لە سنووری پارێزگاکەدا باران دەبارێت و لایەنی پەیوەندیدار هۆکاری ئەو داتەپینە بۆ کاریگەرییەکانی بارانبارین دەگەڕێنێتەوە.
رێگەی سەرەکیی (قەرەدەنیز-ئاکدەنیز) ساڵی 2022 تەواوکرا. تێچووی پڕۆژەکە ملیارێک لیرەی تورکی بوو کە بەگوێرەی نرخی ئەمڕۆ سێشەممە، دەکاتە نزیکەی 40 ملیۆن دۆلار.
ئەو رێگەیە لە باکووری کوردستان و تورکیادا دەریای رەش بە دەریای سپی دەگەیێنێت و راستەوخۆ بە پارێزگاکانی ئۆردو، سێواز، کایسەری، مەڕەش، ئەدەنە و هاتایدا تێدەپەڕێت.
بەگوێرەی سەرچاوە مێژووییەکانی تورکیا، پڕۆژەکە لە سەردەمی سوڵتان عەبدولعەزیزی دووەم (1876-1909) دیزاینکرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ