رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری ناحیەی پیرەمەگروون رایگەیاند بکوژی ئەو سێ کەسەی دوێنێ شەو لە ناحیەکە کوژران لە گوندێکی دەوروبەری ناحیەکە دەستگیراوە.
رۆژی هەینی، 11-8-2023، بەکر عەبدولکەریم، بەڕێوەبەری ناحیەی پیرەمەگروونی سەر بە قەزای دووکان لە پارێزگای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەو کەسەی تۆمەتبارە بە کوشتنی سێ کەسەکەی ناحیەی پیرەمەگروون، بەیانی ئەمڕۆ هەینی لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی پیرەمەگروونەوە لە گوندێکی دەوروبەری ناحیەکە دەستگیرکرا و ئێستا لەلای ئاسایشە."
تۆمەتبارەکە ناوی "هـ . ئـ"ـە، بەکر عەبدولکەریم گوتی: "رادەستی پۆلیس دەکرێ، بۆ ئەوەی بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت."
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، لە ناحیەی پیرەمەگروونی سەر بە پارێزگای سلێمانی، کەسێک بە چەک سێ ئەندامی یەک خێزانی کوشت. کوژراوەکان دوو برا و کوڕی یەکێک لە براکان بوون، هەروەها ژنێکی ئەو ماڵە بە سەختی بریندار بووە و ئێستا لە نەخۆشخانەی شارە.
هێشتا بەتەواوەتی هۆکاری رووداوەکە روون نییە، بەڵام بە گوتەی کەسوکاری کوژراوەکان گوایە ئەو کەسەی تۆمەتبارە بە کوشتنی سێ کەسەکە داوای لە یەکێکیان کردووە تانکی بۆ بباتە سەرخانووەکەیان، دواتر ئەو سێ کەسەی کوشتووە.
ئەو کەسانەی کوژراون ناویان بەمشێوەیەیە:
- پێشڕەو عەبدولڕەحمان، لەدایکبووی 1973
- ئەریوان پێشڕەو، لەدایکبووی 2008
- هێمن عەبدولڕەحمان، لەدایکبووی 1978
- پێشڕەو عەبدولڕەحمان، لەدایکبووی 1973
- ئەریوان پێشڕەو، لەدایکبووی 2008
- هێمن عەبدولڕەحمان، لەدایکبووی 1978
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ