لە سەمسوور دامەزرێنەرێکی کۆمەڵەی 'کوردی-دەر' بە تۆمەتی ئەندامێتیی پەکەکە دەستبەسەر کرا

11-10-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای سەمسووری باکووری کوردستان یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوە و پێشخستنی زمانی کوردی لقی سەمسوور 'کوردی-دەر'، بە تۆمەتی ئەندامێتیی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە دەستبەسەر کرا.
 
بەپێی راگەیێندراوی داواکاری گشتیی سەمسوور، ئەمڕۆ هەینی 11ی تشرینی یەکەم، تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر سەر بە فەرماندەیی جەندرمە، بە ئامانجی ئاشکراکردنی چالاکییەکانی پەکەکە بەدواداچوونیان کردووە.
 
لەو چوارچێوەیەدا ئۆپەراسیۆنێک کراوە و یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوە و پێشخستنی زمانی کوردی لقی سەمسوور بەناوی "ش. یە." دەستبەسەر کراوە، بە پاساوی ئەوەی لە ساڵانی رابردوودا پەیوەندەی لەنێوان خوێندکارانی زانکۆ و پەکەکە دروست کردووە و بۆ یادکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە چالاکی رێکخستووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە