لە مەڵەتی مینی پاسێک وەرگەڕا و 17 کەس بریندار بوون

11-10-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای مەڵەتیی باکووری کوردستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی مین پاسێکدا 17 کەس بریندار بوون، تەندروستیی یەکێک لە بریندارەکان ناجێگیرە.
 
رووداوەکە بەیانیی ئەمڕۆ هەینی 11ی تشرینی یەکەم لە سنووری شارۆچکەی ئارگان روویدا.
 
مینی پاسێک کە ژمارەیەک سەرنشینی دەگواستەوە، بە هۆکارێکی نادیار وەرگەڕا.
 
دوای ئاگادارکردنەوەیان، تیمەکانی تەندروستی و جەندرمە گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.
 
لە رووداوەکەدا شۆفیری مینی پاسەکە و 16 سەرنشین بریندار بوون و گوێزرانەوە بۆ نەخۆشخانە. بەگوێرەی زانیارییەکان، تەندروستیی یەکێک لە بریندارەکان ناجێگیرە و لە ژێر چاودێریی چڕدایە.
 
بەگوێرەی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی تورکیا، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو کۆتایی مانگی ئەیلول 459 هەزار و 954 رووداوی هاتووچۆ لە تورکیا و باکووری کوردستان روویانداوە. بەهۆیانەوە دوو هەزار و 80 کەس گیانیان لەدەستداوە و 294 هەزار و 195 کەسیش بریندار بوون. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.