رێژەی بەشداریی کورد لە کەرکووک نزمە؛ بەرپرسان داوای بەشداریی زیاتری هاونیشتمانییان دەکەن

11-11-2025
بنکەیەکی دەنگدان لە خانەقین
بنکەیەکی دەنگدان لە خانەقین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەشداری هاونیشتمانییانی خەڵکی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کەمە و بەرپرسانی کورد داوا دەکەن لەو چەند کاژێرەی ماوە، ژمارەیەکی زیاتر لە دەنگدەران بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان. 
 
هیوا حوسامەدین، پەیامنێری رووداو لە شارۆچکەی پردێی سنووری کەرکووک کاژێر 15:00 رایگەیاند، رێژەی بەشداریکردن کەمە و قوتابخانەی بێخاڵیشی وەک نموونە هێنایەوە کە لە کۆی 4029 کەس کە مافی دەنگدانییان هەیە ، تاوەکو ئەو کاتە تەنیا 1703 کەس بەشدارییان کردبوو.
 
هیوا حوسامەدین گوتی، هەمان دۆخ لە زۆربەی بنکەکانی دیکەی سنووری کەرکووک هەیە. بۆ نموونە، لە بنکەی 11ی ئادار لە ئیسکان 3850 کەس مافی دەنگدانی هەیە، بەڵام تاوەکو کاژێر 2:00 تەنیا 960 کەس دەنگی دابوو؛ هەروەها لە بنکەی گەرمیان لە شۆریجە لەکۆی 3517 کەس تەنیا 1017 کەس دەنگی دابوو، لە بنکەی هەڵاڵە لە رەحیماوە تاوەکو کاژێر 2:00ی دوای نیوەڕۆ لە کۆی 2654 کەس تەنیا 517 کەس دەنگی دابوو، لە بنکەی باباگوڕگوڕ لە رەحیماوە لەکۆی 2576 کەس نزیکەی 710 کەس دەنگی دابوو؛ لە بنکەیەکی دیکەی رەحیماوە 3116 کەس مافی دەنگدانی هەیە و تاوەکو کاژێر 2:00ی دوای نیوەڕۆ تەنیا 900 کەس دەنگی دابوو.
 
هاوکات هەردی محەممەد، پەیامنێری رووداو لە کەرکووک ئاماری بەشداری هاووڵاتییانی عەرەبی لە پارێزگاکە، بەتایبەتی لە قەزای حەویجە خستەڕوو و گوتی:
 
بنکەی حسێنییەی ئیبتیدائی:
 
ژمارەی دەنگدەر:
2200
 
ژمارەی ئەو کەسانەی دەنگیان داوە: 
 کەس1500
 
بنکەی حەویجە:
 
ژمارەی دەنگدەران: 
 کەس2500
 
ژمارەی ئەو کەسانەی بەشدارییان کردووە:  
 کەس1900
 
بنکەی تارق بن زیاد:
 
ژمارەی دەنگدەران:
 کەس2650
 
ژمارەی ئەو کەسانەی دەنگیان داوە:  
 کەس 1803
 
بنکەی حەویجەی پیشەیی:
ژمارەی دەنگدەران
 کەس2200
 
ژمارەی ئەو کەسانەی بەشدارییان کردووە:
 کەس1400
 
بنکەی دار سەلام ئیبتیدائی:
 
ژمارەی دەنگدەران
 کەس3850
 
ژمارەی ئەو کەسانەی بەشدارییان کردووە:
 
کەس2000
 
هەردی محەممەد ئاماری هەندێک ناوچەی گەڕەکە کوردنشینەکانی ئەم شێوەیە خستەڕوو: 
 
بنکەی رەنجووری
ژمارەی دەنگدەران
 کەس2306
ژمارەی بەشداریکردن 
 کەس863
بنکەی کوێستان
ژمارەی دەنگدەران
 کەس3850
ژمارەی ئەو کەسانەی بەشدارییان کردووە
 کەس2040
بنکەی گەرمیان 
ژمارەی دەنگدەران
 کەس3517
ژمارەی ئەو کەسانەی بەشدارییان کردووە
 کەس1850
 
ژمارەیەک لە بەرپرسانی کورد لە پارێزگاکە قسەیان کرد و هانی هاونیشتمانییان دا بەشدارییەکی کارا لە هەڵبژاردنەکەدا بکەن. 
وەزیری دادی عێراق لە کەرکووکەوە داوای لە دەنگدەرانی کورد کرد بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و رایگەیاند، "رێگە نادەین جارێکی دیکە کەسانی وەکو راکان جبووری لە کەرکووک دەسەڵات بگرنەوە دەست و کورد پەراوێز بخەن."
 
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە کەرکووکەوە خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و جەختی لە گرنگیی بەشداریی دەنگدەرانی کورد لەم هەڵبژاردنە کردەوە و گوتی، "بانگەوازی هەندێک لایەنی عەرەبی نامانترسێنێت، چونکە دەنگدەرانی کورد هاوشێوەی پێشمەرگە قارەمانەکان دەنگ دەدەن و ئەم ئیدارەیەی کەرکووک دەپارێزن."
 
خالید شوانی ئاماژەی بەوەش کرد، تاوەکو ئێستا رێژەی بەشداری لە دەنگدان کەمە و داوایکرد، "لەو ماوەیەی ماوە، دەنگدەران بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و دەنگ بدەن، تاوەکو رێگری بکەن لە گەڕانەوەی بیری شۆڤێنی بۆ دەسەڵاتی کەرکووک."
 
ئەو وەزیرە کوردە لە حکومەتی عێراق ئەوەی خستەڕوو، "کورد بە دەنگەکانیان دەتوانن ئەم ئیدارەیە بپارێزن، بۆئەوەی جارێکی دیکەش لە کەرکووک کورد ببێتەوە بە زۆرینە، دەنگ بدەن و بە دەنگەکانیان پارێزگاری لە مافەکانیان بکەن."
 
خالید شوانی داوای لە دەنگدەرانی کەرکووک کرد، لەجیاتی ئاهەنگی پێشوەختە بچنە بنکەکانی دەنگدان و دەنگ بدەن، لە شەقامەکان رێگە بۆ خەڵک بکەنەوە بچنە بنکەکان و جارێ پێشوەختە ئاهەنگ نەگێڕن.
 
هاوکات ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانییدا گوتی: "داوا لە هەموو کودستانیانی کەرکووکی ئازیز دەکەم کە بە گڕو تینێکی زۆر بەهێزەوە بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان. ئەمڕۆ رۆژی سەلماندی ناسنامەی کەرکووکە، ئەمڕۆ رۆژی بەرگریکردنە لە مێژووی کەرکووک، رۆژی بەرگریکردنە لە هەموو ئەو قوربانییانەی کە بۆ کەرکووک دراون، رۆژی بەرگریکردنە لە ئایندەی کەرکووک". 
 
ئومێد سەباح گوتی: "تکا دەکەم لە هەموو کوردستانیانی کەرکووک دەکەم خۆیان و کەسوکاریان بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و ناسنامەی کەرکووک بپارێزن".
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دابەشکردنی نەوتی ماڵان. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

سامانە سرووشتییەکان: 601 هەزار خێزان نەوتیان پێدراوە

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 120 ملیۆن لیتر نەوتیان بەسەر خەڵکدا دابەشکردووە. بەرپرسێکی نەوت و کانزاکان دەڵێت، ئەوەی دابەشکراوە بۆ ناوچە شاخاوییەکان و دەوروبەری پارێزگاکان بووە و قۆناخی دواتر لە سەنتەری پارێزگاکان دابەش دەکرێت.