رووداو - هەولێر
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات، سبەی لە هەرێمی کوردستان بەفردەبارێت و سەنتەری شارەکانیش دەگرێتەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، سبەی پێنجشەممە لە تەواوی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ دابارینی بەفر لە تەواوی ناوچەکانی پارێزگاکە بە سەنتەری شاریشەوە.
لەو شەپۆلە بەفرەی پێشتر بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە لە هەولێر نەباری، بەڵام ئەم شەپۆلە بەگوتەی کەشناسی سەنتەری شاری هەولێریش دەگرێتەوە. شەپۆلەکە لە درەنگانی شەو کاریگەریی کەمدەبێتەوە و کەشەکە بەرەو جێگیری دەڕوات.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان هۆشداری لەبارەی ئەو شەپۆلی بەفرە دەدات و ئاستى بەفربارینى پێشبینیکراو بۆ سەنتەرى پارێزگاکانیش بڵاودەکاتەوە کە بەمشێوەیە:
سلێمانى شەش بۆ 12 سانتیمەتر
دهۆک 20 بۆ 30 سانتیمەتر
هەڵەبجە حەوت بۆ 15 سانتیمەتر
کەرکووک دوو بۆ 5 سانتیمەتر

هاوکات فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، شەپۆلێكی دیكەی بەفر و باران روو لە هەرێمی كوردستان دەكات و بەفر سەنتەری پارێزگاكانیش دەگرێتەوە، بەڵام شەپۆلی سەرما بەرەو لاوازی دەچێت. چونکە شەپۆلەکە شێدار دەبێت.
پلەکانی گەرما لەژێر سفری سیلیزییەوە دەبن و نزمترینیان لە سلێمانییە کە سێ پلە ژێر سفرە.
دارا حەسەن زانیاری زیاتری لەلایە:
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ