رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی رەشید سندی، پێشمەرگەی دێرینی کوردستان، سەرەخۆشی لە ماڵباتەکەی دەکات.
رۆژی دووشەممە، 12ـی شوباتی 2024، نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا گوتی: "بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین و کەسایەتیی دیار و دڵسۆزی کوردستان، خوا لێخۆش‌بوو رەشید سندی، پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی ماڵباتەکەیان و کەسوکار و هاوڕێیانی دەکەم. هاوبەشی خەمیانم. لە خوای گەورە داواکارم رۆحی بە میهرەبانیی خۆی شاد بکات و سەبووریی بە هەمووان بدات."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە وەسفی رەشید سندی دەڵێت، "خوالێخۆشبوو رەشید سندی بە خەبات و تێکۆشان و قوربانیدانەکەی و ماڵباتە خەباتکارەکەی بۆ گەل و وڵاتەکەی، شایەنی رێز و پێزانینی هەمووانە و بە خزمەت و دڵسۆزی و وەفادارییەکەی هەمیشە لەیادمان دەمێنێتەوە."
رەشید سندی لە ساڵی 1931 لە گوندی سپیندارۆک سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لەدایکبووە. بەشداریی لە هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵاندا کردووە و هەڵگری مەدالیای بارزانی بوو. لە شۆڕشی گوڵاندا لە زاخۆ فەرماندەیی هێزێکی پێشمەرگەی دەکرد و یەکەم فیشەکی شۆڕ‌شیان لەو شارە تەقاند.
لە ساڵی 1961 بە پلەی میلازم بەشداری شۆڕشی ئەیلوولدا کردووە؛ لە شۆڕشی گوڵانیشدا، بەرپرسی مەکتەبی سەربازی بووە.
رەشید سندی ماوەی مانگ و نیوێک بوو بەهۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانە خەوێندرا بوو؛ رۆژی دووشەممە، 12ـی شوباتی 2024 کۆچی دوایی کرد.
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
ژبۆ وه‌غه‌را دويماهيێ يا تێكۆشه‌ر و پێشمه‌رگێ دێرين و كه‌ساتيێ ديار و دلسۆزێ كوردستانێ، خودێ ژێ ڕازی ڕه‌شيد سندى، سهرساخى و به‌هيداريێ ل مالباتا وان يا ڕێزدار و كه‌سوكار و هه‌ڤالێت وى دكه‌م، هه‌ڤپار و هه‌ڤپشكێ خه‌ما وانم. ژ خودايێ مه‌زن هيڤيخازم گيانێ وى ب دلۆڤانييا خۆ شا بكه‌ت و سه‌بر و ئاراميێ بده‌ته هه‌ميان.
خودێ ژێ ڕ‌ازى ڕه‌شيد سندى، ب خه‌بات و تێكۆشين و قوربانيدانا خۆ و مالباتا خۆ يا خه‌باتكار بۆ گه‌ل و وڵاتێ خۆ، جهێ ڕێز و پێزانينا ههميانه و ب خزمه‌ت و دلسۆزى و وهفادارييا خۆ، بيرهاتنا وى هه‌رتم دێ هه‌ر زندى مينيت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكێ هه‌رێما كوردستانێ
2024/2/12
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ