رووداو دیجیتاڵ
قایمقامی بروجێردی لوڕستان دەڵێ، لە ئەنجامی هێرشێکی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر شارەکە، حەوت کەس کوژران و 36 کەسی دیکەش بریندار بوون.
هێرشەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 28-03-2026 لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە کراوەتە سەر چەند ناوچەیەکی شاری بروجێردی پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان.
قودرەتوڵڵا وەلەدی، قایمقامی شارەکە رایگەیاند، لە هێرشەکەدا باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون کراوەتە ئامانج و حەوت کەس کوژراون.
بەگوتەی قودرەتوڵڵا وەلەدی، لە ئەنجامی هێرشەکەدا، 36 کەسی دیکەش بریندار بوون.
پێشتریش چەند ناوچەیەکی شارەکە بۆردوومان کرابوون و چەندین کوژراو و برینداری لێکەوتبووەوە.
جەنگی ئیسرائیل-ئەمریکا لەگەڵ ئێران پێی ناوەتە 29ـەم رۆژەوە و تاوەکو ئێستا بەردەوامە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ