دۆناڵد ترەمپ بە کوردی پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە نێچیرڤان بارزانی دەکات

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە نامەیەک پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات و بە کوردی نووسیویەتی: "نەورۆز پیرۆز".
 
رۆژی شەممە، 28ـی 3ـی 2026، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ نامەیەکی پیرۆزبایی بۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ناردووە. 
 
بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە نامەکەی دۆناڵد ترەمپدا هاتووە، "نەورۆز، ئاهەنگگێڕانە بە هاتنی بەهار، هەروەها بەرجەستەکردنی سەرکەوتنی هەمیشەییی رووناکییە بەسەر تاریکیدا. ئەم جەژنە دێرینە، گوزارشتێکی ساڵانەی هێزی سەرەتا نوێیەکانە".
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت دۆناڵد ترەمپ بۆ نێچیرڤان بارزانی نووسیووە، "داوا لە خوا دەکەم ئەم نەورۆزە ببێتە مایەی بەهێزکردنی بەهاکانی ئاشتی و شکۆی مرۆڤ و ساڵی نوێ پڕ لە خێر و خۆشی بێت".
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "سەرۆک ترەمپ پیرۆزبایی لە هەموو ئەوانەش دەکات کە جەژنی نەورۆز دەگێڕن، هەروەها لە کۆتاییی نامەکەیدا بە کوردی نووسیویەتی: نەورۆز پیرۆز".
 
دەقی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
 
بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نامەیەکی پیرۆزبایی لە بەڕێز دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی وڵاته‌ یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە پێگەیشت.
 
لە نامەکەدا سەرۆک ترەمپ وێڕای ئاراستەکردنی گەرمترین پیرۆزبایی بە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، دەنووسێت: نەورۆز، ئاهەنگگێڕانە بە هاتنی بەهار، هەروەها بەرجەستەکردنی سەرکەوتنی هەمیشەییی رووناکییە بەسەر تاریکیدا. ئەم جەژنە دێرینە، گوزارشتێکی ساڵانەی هێزی سەرەتا نوێیەکانە.
 
لە نامەکەیدا بۆ سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک ترەمپ هەروەها دەڵێت: داوا لە خوا دەکەم ئەم نەورۆزە ببێتە مایەی بەهێزکردنی بەهاکانی ئاشتی و شکۆی مرۆڤ و ساڵی نوێ پڕ لە خێر و خۆشی بێت.
 
سەرۆک ترەمپ پیرۆزبایی لە هەموو ئەوانەش دەکات کە جەژنی نەورۆز دەگێڕن، هەروەها لە کۆتاییی نامەکەیدا بە کوردی نووسیویەتی: نەورۆز پیرۆز.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە