ئاوی کۆگاکراوی بەنداوەكان گەیشتە زیاتر لە 6 ملیار مەترسێجا

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
ئاسۆ سەراوی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان دەڵێ، كۆی ئاوی کۆگاکراوی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان گەیشتوەتە زیاتر لە 6 ملیار ‏مەترسێجا. بەڕێوەبەری بەنداوی دووكانیش ئاشكرای دەكات، ‏سەرڕێژبوونی بەنداوی دووكان تەنیا 12مەتر ‌و نیوی ماوە.‏
 
رەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان، ‏ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوو بەنداوە هەرە گەورەكەی هەرێمی کوردستان کە بریتین لە دووكان ‌و ‏دەربەندیخان ئاوێكی زۆریان تێدا كۆكراوەتەوە و رایگەیاند: "دووكان 3.7 ملیار ‌و ‏دەربەندیخانیش 2.3 ملیار مەترسێجا ئاویان تێدایە، واتە ئێستا ‏سەروو 6 ملیار مەترسێجا ئاوی كۆكراوەمان لە سەرجەم بەنداوەكان ‏هەیە".‏
 
هاوكات كۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دووكان بە تۆڕی میدیایی ‏رووداوی راگەیاند، بەهۆی ئەو چەند شەپۆلە بارانبارینەی رووی لە هەرێمی ‏كوردستان كردووە، ئاستی ئاوی بەنداوەكە ‏بەرزدەبێتەوە ‌و گوتیشی: "ئێستا 12مەتر‌ و نیو ماوە بۆ سەرڕێژبوونی بەنداوەکە".‏
 
بەڕێوەبەری بەنداوی دووكان ئەوەشی خستەڕوو، هەفتەیەک زیاترە ‏رۆژانە نزیكەی 40 سانتیمەتر ئاستی ئاوی بەنداوەكە زیاد دەكات‌ و گوتیشی: ‏‏"بۆ سەرڕێژیوونی تەواوەتی بەنداوەکە چاومان لە بارانی مانگی چوارە".‏
 
بەڕِێوبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان باسی لە بەنداوەكانی ‏دهۆك ‌و گۆمەسپان ‌و بەستۆرەشی كرد كە ئاوێكی زۆریان تێدایە و ‏گوتی: "بەنداوی دهۆك 47 ملیۆن مەترسێجا ئاو ‌و بەنداوی گۆمەسپانیش ‏‏20 ملیۆن مەترەسێجا ئاوی تێدایە، بەنداوی بەستۆرەش بۆ سەرڕێژبوون ‏هێندەی نەماوە و دەکرێ ئەمڕۆ یان سبەی بەتەواوی سەرڕێژ بێت".‏
 
لە هەرێمی كوردستان 25 بەنداوی گەورە ‌و بچووك هەن. بەنداوەكانی ‏دووكان ‌و دەربەندیخان گەورەترینن. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە هەولێر باران دەبارێت و هاونیشتمانییەک لە پارکی شار چەتری هەڵداوە. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

ئاماری بارانبارینی 48 کاژێر لە باشووری کوردستان؛ زۆرترین بڕی بارین زیاترە لە 136 ملیمەتر

بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، لە 48 کاژێری رابردوودا زۆرترین بڕی باران لە قەزای چوارتا لە پارێزگای سلێمانی باریوە کە 136.5 ملیمەتر بووە. کەمترین بڕ لە رواندز لە پارێزگای هەولێر باریوە کە 23.7 ملیمەتر بووە. کەشناسی دەڵێ: "بارانبارین بەردەوام دەبێ".