رووداو دیجیتاڵ
لە رووبوونەوەیەکی چەکداریدا لە شاری مەعمولانی پارێزگای لوڕستان، ئەفسەرێکی پۆلیس و چەکدارێک کوژران. پۆلیسی پارێزگاکە دەڵێت، چەکدارەکە رێگر بووە و لە رێگە سەرەکییەکاندا خەریکی رێگری لە بارهەڵگر و ئۆتۆمبیلی خەڵک بووە.
رۆژی پێنجشەممە، 12ـی شوباتی 2026، ناوەندی راگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای لوڕستان بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی زانیارییان پێگەیشت کەسێک بە چەکەوە لە رێگە سەرەکییەکانی پارێزگاکە رێگری لە بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان دەکات، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ دەستبەسەرکردنی ئەو کەسە دەستپێکرد.
لە راگەیێندراوەکەی پۆلیسی لوڕستاندا هاتووە، "هێزەکانمان دوای گەماڕۆدانی، داوایان لە چەکدارە دزەکە کردووە خۆی بەدەستەوە بدات، بەڵام رەتی کردووە و تەقەی لە هێزەکانی پۆلیس کردووە و هێزەکانی پۆلیسیش وەڵامیان داوەتەوە."
پۆلیسی لوڕستان دەڵێت، "لە ئەنجامی تەقەکردندا، ئەفسەرێکی پۆلیس بە ناوی مووسا ئاقایی و کەسە چەکدارەکە کوژراون."
بە گوتەی پۆلیس، هێزەکانیان دەستیان بەسەر چەكێکی جۆری کلاشینکۆف، دوو فیشەکدان و ژمارەیەک فیشەکدا گرتووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ