بە درۆن هێرش کرایە سەر هەولێر؛ هەموویان تێکشکێندران

12-03-2026
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بە درۆن هێرش کرایەوە سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، بەڵام هەموویان لە لایەن سیستمی دژە مووشەکییەوە تێکشکێندران. 
 
هۆرڤان رەفعەت، پەیامنێری رووداو گوتی، دەوروبەری کاژێر 6:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ بە چەند درۆنێک هێرش کرایە سەر هەولێر. 
 
هۆرڤان رەفعەت دەڵێ، درۆنەکان ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کران کە بنکەی هاوپەیمانانی لێیە، بەڵام هەموویان لە لایەن سیستمی دژە مووشەکییەوە خرانە خوارەوە. 
 
بە گوێرەی بەدواداچوونێکی تۆڕی میدیایی رووداو، لە 12 رۆژی رابردوودا 268 مووشەک و درۆن ئاراستەی هەرێمی کوردستان کراون. 40 درۆن و مووشەکیان لە 24 کاژێری رابردوودا بوون.
 
لە دەستپێکردنی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە لەگەڵ ئێران، بە 223 درۆن و مووشەک هێرش کراوەتە سەر پارێزگای هەولێر؛ 39 هێرش بۆسەر پارێزگای سلێمانی کراوە؛ هەروەها ‎سێ هێرش بە چوار درۆن کراونەتە سەر پارێزگای دهۆک؛ لە هەڵەبجەش کەمترین هێرش کراوە و تەنیا 7ـی ئادار بە دوو درۆن چیای شنروێ لە سنووری پارێزگاکە هێرشی کرایەسەر.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ناسر بەکرزادە، گەنجێکی کوردی خەڵکی ورمێیە

نەتەوە یەکگرتووەکان لە رێگەی رووداوەوە داوای راگرتنی سزای لەسێدارەدانی گەنجێکی کورد دەکات

نەتەوە یەکگرتووەکان لە رێگەی رووداوەوە پەیامێکی ئاراستەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد و داوای کرد سزای لەسێدارەدانی ناسر بەکرزادە، زیندانیی سیاسیی کورد رابگرێت. گوتەبێژی سکرتێری گشتی دەڵێت: "سکرتێری گشتی دژی سزای لەسێدارەدانە لە هەموو بارودۆخێکدا."