رووداو دیجیتاڵ
لە گوندێکی سنووری پارێزگای هەولێر شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵەدا دروستبوو و چەکی تێدا بەکارهات.
دەوروبەری کاژێر 11:30 شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵە لە گوندێکی سەر بە کۆمەڵگەی مەلائۆمەر لە پارێزگای هەولێر هەڵگیرسا.
چەند هاونیشتمانییەکی گوندەکە بە تۆڕی میدیایی رووداویان راگەیاند، کێشەیەکی کۆن لەنێوان بنەماڵەکاندا هەبووە و سەری هەڵداوەتەوە و ئەمشەو شەڕ لەنێوانیاندا هەڵگیرساوە.
ئەو هاونیشتمانییانە باسیان لەوە کرد، هەردوو لایەنی شەڕکەر سوود لە چەکی جیاواز وەردەگرن.
شەڕەکە نزیکەی کاژێر و نیوێک بەردەوام بوو و دواتر ئاسایشی هەولێر کۆنترۆڵکردنی راگەیاند.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ