رووداو دیجیتاڵ
حەیدەر قەرە کە بازرگانێکی وانی باکووری کوردستانە، لەگەڵ چاغڵا ئۆز، ڤڵۆگەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ژیانی هاوژینیی پێکهێنا، بڵاوبوونەوەی دیمەنی ساتی پێشکێشکردنی زێڕ بە بووک، بووە جێی سەرنجی خەڵک و میدیاکان، چونکە هێندە زێڕ بە دیاری لە مل و دەستی چاغڵا ئۆز ئاڵێندران، نەیدەتوانی بە ئاسانی جووڵە بکات.
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە هاوڕێکانی چاغڵا ئۆز بڵاویان کردووەتەوە، پرسیار لە ئۆز دەکرێت:"ئێستا تۆ هەموو ئەو زێڕانە بەخۆتەوە دەکەیت و دەگەڕێیت". چاغڵا ئۆز لە وەڵامدا دەڵێ، پەنا بەخوا دەتوانم ئەو زێڕانە هەڵبگرم!
لەوکاتەدا حەیدەر قەرە دەڵێ:"بەڵام ئەمە هەمووی نییە! لە خوارەوە دوو هێندەی ئەمە هەیە.
ئاهەنگەکە لە ئیستەنبووڵ بەڕێوەچوو و چەندین گۆرانیی کوردیی وەکو؛ چاڤ رەشا من دەلالا من، هایێ ئەز کچکێ کوردانم و کورمانجی هەرەگولێ لێدران.
حەیدەر قەرە لە ئینستاگرامدا 1.2 ملیۆن فۆڵۆوەری هەیە و چاغڵا ئۆز لە هەمان پلاتفۆرمدا 1.1 ملیۆن فۆڵۆوەری هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ