قایمقامی خوڕەمئاوا: زیاتر لە دوو هەزار یەکەی نیشتەجێبوون زیانیان بەرکەوتووە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
قیمقامی شاری خوڕەمئاوا لە پارێزگای لوڕستان دەڵێ، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل زیاتر لە دوو هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە شارەکە زیانیان بەرکەوتووە و وێران بوون.
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 12ی ئایاری 2026، نوورەدین دەرمەنان، قایمقامی شاری خوڕەمئاوا لە پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند: "تیمەکانی ئاوەدانکردنەوە سەردانی ئەو شوێنانەیان کردووە کە لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە بۆردوومان کراون، بۆ ئەوەی خەمڵاندن بۆ قەبارەی زیانەکان بکەن."
 
قایمقامی خوڕەمئاوا گوتی: "بەپێی خەمڵاندنەکانمان، دوو هەزار و 351 یەکەی نیشتەجێبوون لە خوڕەمئاوا زیانیان بەرکەوتووە و وێران بوون؛ 22 یەکەیان بە تەواوی رووخاون."
 
نوورەدین دەرمەنان ئاماژەی بەوەشکرد، دوای خەمڵاندنی زیانەکان، نۆژەنکردنەوە دەستپێدەکات.
 
پێشتر بەرپرسانی ئێران رایانگەیاندبوو، بڕی ئەو هاوکارییەی بۆ نۆژەنکردنەوە دانراوە لە 15 ملیۆن تمەن (84 دۆلار) تاوەکو 700 ملیۆن تمەن (3900 دۆلار) دەبێت.
 
جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریکا - ئیسرائیل لە 28ی شوباتی 2026 دەستیپێکرد و دواتر ئێران بە مووشەک و درۆن هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و وڵاتانی ناوچەکە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە