رووداو دیجیتاڵ
درەنگی شەوی رابردوو، دوو کچی خێزانێک لە کۆمەڵگەی بشیریانی سنووری بەردەڕەش 'بە هەڵە' کوژران.
رووداوەکە بەمشێوەیە بووە: دوو ماڵبات لە کۆمەڵگەی بشیریان لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی بووەتە شەڕیان و تەقەیان لە یەکدی کردووە، لەو کاتەدا ئۆتۆمبێلێک بەوێدا تێپەڕ دەبێت خێزانێکی پێنج کەسیی تێدا بووە، تەقە لە خێزانەکە کراوە و بەهۆیەوە دوو کەس کوژران و دوو کەسیش بریندار بوون.
ئەوانەی کوژراون، دوو کچی بچووکی خێزانەکەن بەناوەکانی ئایە و ئامینە شێرزاد، کە تەمەنیان لەنێوان 6 بۆ 9 ساڵدایە.
عەنتەر فەرهاد، بەڕێوەبەری ناحیەی کەڵەک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، شەڕەکە کاژێر 11:30ی شەوی رابردوو بووە، دوو ماڵباتەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی تەقەیان لە یەکدی کردووە و بەهۆیەوە خێزانێک کە پەیوەندییان بە شەڕەکەوە نەبووە، دوو کەسیان لێ کوژراوە.
تەرمی کوژراوەکان لە گەڕەکی خێلەکی لە بەردەڕەش بە خاک سپێردران.
بەگوتەی بەڕێوەبەری ناحیەی کەڵەک، کەسێکی دیکە بەناوی نەشوان سەلیم سالم، کە لایەنێکی شەڕەکەیە، لە رووداوەکە بریندار بووە.
هاوکات، بڕوا فارووق، قایمقامی قەزای بەردەڕەش بەوەکالەت بە رووداوی گوت، لەسەر رووداوەکەی کۆمەڵگەی بشیریان، پێنج کەس دەستگیرکراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ