رووداو دیجیتاڵ
شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ شاندێكى ئه‌مريكى كۆبوونه‌وه كه له دانيال شه‌پيرۆ، جێگرى یاریده‌ده‌ری وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مريكا و جه‌نه‌رال جۆل ڤاول فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى ئه‌مريكا له عێراق و سووريا و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى سه‌ربازى پێكهاتبوو.
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، رۆژی پێنجشەممە، 11-7-2024، کۆبوونەتەوە.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ئه‌لينا رۆمانۆوسكى، باڵيۆزى ئه‌مريكا له عێراق ئاماده‌ى بوو، هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و رێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه تاوتوێ كرا و تيشك خرايه سه‌ر چۆنيه‌تيى تێپه‌ڕاندنى كێشه و ته‌گه‌ره‌كانى به‌رده‌مى. له‌مباره‌يه‌وه هه‌ردوولا پابه‌نديى خۆيان به به‌رده‌وامى و سه‌رخستنى پرۆسه‌كه دووپات كرده‌وه.
لە کۆبوونەوەکەدا، شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا سوپاس و پێزانينى نێچيرڤان بارزانى و هه‌رێمى كوردستانى بۆ هه‌وڵه‌كانى ئه‌مريكا و هاوكاريى پێنتاگۆن له سه‌رخستنى پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و يارمه‌تيدانيان بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى.
بەپێی راگەیێندراوەکە، دۆخى ئه‌منى و دوايين پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى داعش له ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ